ڕمڵ لە میزدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 23 أبريل 2018

ڕمڵ لە میزدا

Uric Acid in Urine.....

کریستاڵی ( ڕمڵ )ی یوریک ئەسید لە میزی مرۆڤ دا....

ئەم کریستاڵە یان ڕمڵە لە شێوەی پارچەشوشەی شکاو دایە پارچەی بچوك و مامناوەند و پارچەی گەورەی دەردەکەوێت لە ژێر مایکرۆسکۆپ دا، ئەم کریستاڵە لە میزی PH ترشدا دروست دەبێت بەزۆری کە pH ەکەی نزیکی 5.5 بێت,بەڵام کاتێک ناوەندەکە واتە میزەکە pH ەکەی تفت بێ ئەوا وردە وردە دەتوێتەوە و دەبێت بە urate crystal, لەم کەسانەی میزی خوێناویان هەیە یان میزی شەکراویان هەیە یان میزی پرۆتیناوی نابیتە هۆی دروست بوونی ئەم کریستاڵە,ئەم کریستاڵە لە ئەنجامی تێک شکانی خانەکانی لەش لە پاشماوەی خۆراک گۆڕانی پلەی گەرمی دروست دەبێت وک گۆشت و خواردنە دەریایەکان و خواردنە دەولەمەندەکان بەپرۆتین ,بەڵام خواردنەوە کحولیەکان و شیرنەمەنیەکان تارادەیەک ئەم کریستاڵە لا دەبەن.

ئەم کریستاڵە بەشێوەی تواوە لە خوێندا هەیە ئەگەر رێژەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە خویندا بەرز بۆوە ئەوا لە رێگەی گورچیلەکانەوە لەش هەوڵ دەدات کەمی بکاتەوە,ئەمەش دەبێتە هۆی دروست کردنی بەردی گورچیلە و نەخۆشی پادشای Gout .

ئەوکەسانەی ئه م رملەیان هەیە لە میزیاندا زۆر جار هەست بە چوزانەوەی بۆری میزیان دەکەن لە کاتی میز کردن و زوو زوو دەچن بۆ سەرئاو کردن و کەم کەم میز دەکەن یان توشی میزە چرکێ دەبن.
خواردنەوەی ئاوی زۆر و ماسي و خواردنەوە شیرنەکان و کەم کردنەوەی خواردنی گۆشت و خواردنە دەوڵەمەندەکان بە پرۆتین وا دەکات ئەم کریستاڵە دروست نەبێت و کۆنەبێتەوە.