هۆکاری سپی بوونی قژ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 2 مايو 2018

هۆکاری سپی بوونی قژ

ھۆکارەکانی قژ سپی بوون ...
قژ پێکدێت لە سێ چین چینی یەکەمی لەمادەی کراتین و چینی دووەمی لەمادەی میلان پێکدێت کەئەم مادەیە بەرپرسە لە بەخشینی ڕەنگ بە قژ کاتێک ڕێژەی ئەم مادەیە زۆر بێت ئەوا قژ درەنگ سپی دەبێت ھەروەھا لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەم مادەیە کەم دەبێتەوەو ڕەنگی قژ دەگۆڕێت بۆ ڕەساسی پاشان سپی دەبێت کۆمەڵیک ھۆکار ھەن کە دەبنە ھۆی زو سپی بوونی قژ کە ئەوانیش بریتین لە:
١-سپی بوونی بۆماوەی:سپی بوونی قژ ھەندێک جار ھۆکاری بۆماوەی یە و جاری وا ھەیە یەکێک لە خێزانەکان لە کۆندا بۆماوەی قژیان سپی بووە و ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ نەوەکان بەھۆی بوونی کەم و کورتی یەوەیە لە جیناتی بۆماوەیدا.
٢-کێشەی تەندروستی وەکو کەم خوێنی و کێشەی خودەی دەرەقی و کەمی ڤیتامینەکان وەکو B١٢، B٦ ، B١ کە ئەمەش زیاتر لە گۆشت و ھێلکە و شیر و میوە و سەوزەدا ھەیە ھەروەھا کەمی کانزاکان وەکو ئاسن و کەمی ئۆمێگا ٣ و ھەروەھا کەمی یۆد یەکێکە لە ھۆکارەکانی زو سپی بوونی قژ زیاتر لە ماسی و گێزەر و مۆزدا ھەیە ھەروەھا توشبوون بە نەخۆشی چڕی ئێسک ھۆکارێکی ترە بۆ سپی بوونی قژ.
٣-ھۆکاری دەرونی و قەلەقی و توڕەبوون کاردەکاتە سەر مادەی میلان و دەبێتەھۆی سپی بوونی قژ بە زوی.
٤-پەیڕەو کردنی ھەندێک خوی ناتەندروست وەکو جگەرە کێشان و ئاڵودەبوون بەخواردنەوە کحولیەکان و زۆر خواردنەوەی ووزە بەخشەکان کاریگەری زۆر یان ھەیە لەسەر زو سپی بوونی قژ.
٥-خواردنی ژەمی خێراکان وەکو ھەمبەرگر و پیتزاو پەتاتەی سورەکراو.
٦-زۆر ڕەنگ کردنی قژ بە بۆیەی کیمیای کە زیانێکی زۆر بە قژ دەگەیەنێت