چەند ڕێنمایەکى تەندروست بۆ ڕۆژوان و مانگى ڕەمەزانى پیرۆز
بەهۆى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەتایبەتى لەم ساڵدا کە کە زیاتر لە 17 کاتژمێر موسوڵمانانى هەرێمى کوردستان بەڕۆژوو دەبن لەهەمانکاتدا ڕەمەزانى ئەمساڵ لەسەرەتاى وەرزى هاویندایەو پلەى گەرماى تێدا بەرزە، بۆیە ڕێگەى تەندروست پەیڕەوبکەین تا ڕۆژویەکى ناڕەحەت نەبێت بۆمان و زیانى بۆسەر تەندروستیمان نەبێت بەڕچاوکردنى ئەم خاڵانەى خوارەوە:
1. پێویستە چەند ڕۆژێک پێش هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان ژەمە خواردنەکانمان کەمبکەینەوە هەرنەبێت ئەو بڕەى ڕۆژانى پێشوتر دەمانخوار کەمترى بکەینەوە تاوەکو جەستەمان بەشێوەیەکى کتوپڕ لەخواردنى ڕۆژانە دانەبڕین.
2. ئەوەى ڕۆژوان زیاتر نیگەران دەکات تینوێتیە کەئەمەش ئەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەخواردنەوەى ئاوى پێویست پێش پارشێو هەروەها زۆر گرنگبدەین بەخواردنى ئەو میوانەى پێکهاتەى ڕیشاڵیان هەیە بەتایبەت شوتى کە ڕیشاڵیەو ئاوى زۆرى تێدایەو زۆرتر لە ڕیخۆڵەکاندا ئەمێنێتەوە بۆ هەڵمژین.
3.دورکەوتنەوە لەخواردنى سوێر و چەور لەپارشێودا بەتایبەت نەخواردنى مریشک چونکە ئەوجۆرە خواردنانەى سوێرن یاخودچەورن پێویستى زۆریان بە ئاو هەیە بۆ ڕاکرتنى باڵانسى خوێى لەش.
4. دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنى زۆر بە تیشکى خۆر کەئەمە ئەبێتەهۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرمیى و زیاتر دەردانى ئارقى لەش کەوادەکات باڵانسى ئاو لەلەشدا کەمبکات بۆیە ڕۆژوان هەست بە تینوێتى زۆر دەکات.
5.شوشتن و فێنکردنەوەى دەموچاو قۆڵ بەتایبەت بەشى سەرەوەى قۆڵ کەبە (عەزەڵات)ناسراوە بەئاوى قێنک و سارد،چونکە ئەوبەشەى بەعەزەڵات ناسراوە هەندێک ملولەو لیمفەکانى تێدایە زیاتر ئۆکسجین ئاڵوگۆدەکەن بۆخوێن و پلەى گەرمى لەش دادەبەزێنن.
6.نەخواردنى شیرینى زۆر پاش ڕۆژو شکاندن (وەک پاقلاوە، لوقمەقازى و شیرینەکانى تر کە شیلەو برێکى زۆر شەکریان تێدایە)، چونکە ئەبێتەهۆى بەرزبونەوەى ڕێژەى شکر هەروەها مانەویان لەناو گەدەدا کەوادەکات لەڕۆژدا زیاتر هەست بەتینوێتى زیاتربێت.
7.پاش ڕۆژوو شکاندن و پێش نانخوادن خوادنەوەى بڕێک ئاو پێوێستە بۆ پاککردنەوەى ڕێخۆڵەکان و زیاتر چالاککردنى کارى هەڵمژنیى خواردن لەلایەن ڕیخۆڵەکانەوە.
8.دوربکەونەوە لە شەربەتە گیراوەو تۆزەکان، گرنگیدان بەشەربەتى سروشتى.
9.پاش خواردنى نانى ئێوارەو شکاندنى ڕۆژوو دوربکەوەرەوە لە پاڵکەوتن پاش نانخواردن چونکە زیانى هەیە بۆ گەدەو هەرس نەکردنى خواردن.
10.دوربکەوەرەوە لە کێشانى جگەرە بەتایبەت ڕاستەوخۆ دواى ڕۆژو شکاندن کارلەسەر ترشەلۆکى گەدەدەکات بۆ هەرسنەکردنى خواردن.
11.پێیوستە ئەوکەسانەى نەخۆشى دریچژخایەن یاخود کێشەى تەندروستیان هەیەو دەرمان وەردەگرن پێش بەڕۆژوبون سەردانى پزیشکى تایبەت بەنەخۆشیەکانیان بکەن بەمەبەستى ڕێنمایى زیاتر یاخود گورینى کاتى وەرگرتنى چارەسەرەکان، بەهیچ شێوەیەک ئافرەتى دووگیان و یاخود ئەو ئافرەتانەى شیر بەمناڵەکانیان دەدەن نابێت بەڕۆژووبن.