ئەوانەی نابێ بەڕۆژوو بن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 17 مايو 2018

ئەوانەی نابێ بەڕۆژوو بن

ئه‌و كەسانەی كە نابیت به‌رۆژوو بن

١- برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌گری (كتوپر- دریژخایه‌ن).

٢- سیل (سیلی سی) له‌به‌ر زۆر دابه‌زینی كیش.

٣- ئه‌وانه‌ی كیشی له‌شیان زۆر كه‌مه‌ (BMI كه‌متر له‌ ١٥)، له‌روی زانستیه‌وه‌ به‌ به‌دخۆراك- له‌ر هه‌ژمار ده‌كرین.

٤- شیرپه‌نجه‌كان (له‌به‌ر دابه‌زینی كیش، زۆر مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆش خانه‌، ئه‌و كیشه‌ زۆرانه‌ی دیته‌ رییان وه‌ك خوین تی كردن، به‌كارهینانی ده‌رمانی زۆر ...هتد).

٥- نه‌خۆشی شه‌كره‌ : ئه‌وانه‌ی ئه‌نسۆلین به‌كاردینن نابیت به‌رۆژوو بن، ئه‌وانه‌ی حه‌ب به‌كاردینن ده‌توانن به‌رۆژوو بن به‌مه‌رجی ژه‌می خواردنی حه‌به‌كان كه‌م كه‌نه‌وه‌ (٣جار---->٢ جار به‌و شیوه‌)، ئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌ پاریز كۆنترۆل ده‌بن ده‌توانن به‌رۆژوو بن... به‌گشتی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌بیت چاودیری ریژه‌ی شه‌كر بكات، ئه‌گه‌ر كۆنترۆل نه‌كرا پیویسته‌ به‌رۆژوو نه‌بن.

٦- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌..هه‌وكردنی سه‌ختی گورچیله‌ و ریره‌وی میز، سستی گورچیله‌كان.

٧- نه‌خۆشیه‌كانی دل و سوری خوین : به‌نمونه‌ سستی دل، سنگه‌كوژی، ئه‌وانه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوینیان هه‌یه‌ ئه‌توانن به‌رۆژوو بن به‌مه‌رجی ده‌رمانه‌كانیان وه‌ك پیویست به‌كاربهینن و چاودیری په‌ستانی خوین بكه‌ن.

٨- نه‌خۆشی ده‌رونی توند - نه‌خۆشیه‌ ژیریه‌كان : به‌نمونه‌ شیزۆفرینیا، نه‌خۆشی ده‌بل بونی كه‌سیتی (بایپۆله‌ر)، بیركۆلی .. (فه‌رز نیه‌ له‌سه‌ریان).

٩- نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر (هه‌وكردنی ڤایرۆسی B به‌ نمونه‌) : ئه‌گه‌ر ریژه‌ی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر دوو هینده‌ و زیاتر به‌رز بنه‌وه‌.

١٠- نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك) : كه‌له‌كه‌بونی كریستالی یوریك ئه‌سید له‌ جومگه‌كاندا (جومگه‌سۆی په‌نجه‌ گه‌وره‌ی پی).

١٠- ئافره‌تی دووگیان - دایكی شیرده‌ر- منال : به‌تایبه‌ت ٣ مانگی یه‌كه‌می سك پری .. ئه‌وانه‌ی ته‌نها شیری خۆیان به‌ مندال ده‌ده‌ن، باشتر وایه‌ منال به‌رۆژوو نه‌بیت (فه‌رزنه‌كراوه‌ له‌سه‌ری، پیویستی به‌گه‌شه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رۆژوش بوو باشتر وایه‌ چه‌ند كاتژمیریك بیت، یان چه‌ند رۆژیكی كه‌م !!).

١١- به‌گشتی هه‌ر كه‌سیك كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ پله‌یه‌كی سه‌ختدایه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و نابیت كات و ژه‌می ده‌رمانه‌كان بگۆردریت.

١٢-گەشکە و فێ

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە راویژ به‌ دكتۆری پسپۆر بكریت
**********************
د. شادمان هەڵەدنی