ڕەنگی پیسایی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 14 مايو 2018

ڕەنگی پیسایی

#ڕەنگی_پیساییەکەتان_چی_ئەڵێ_لەبارەی_تەندرووستیتانەوە: 

1. پیسایی #قاوەیی : نیشانەی سەلامەتیتە ، چونکە تەواوی ژەھر و ئەو پێکھاتانەی لازم بە فڕێدانن تۆ دڕێت داوە و ڕەنگی پیسایی تەندرووست ئەبێت قاوەیی بێت.

2. پیسایی #سەوز: جێگای نیگەرانی نییە ! یان ئەوەتا سەوزەواتت زۆر خواردووە یان کرداری ھەرس لە ڕیخۆڵەتا کەمێ خێرا بووە و خۆراکە مادەکان بە خیرایی تێپەڕیون.

3. پیسایی #زەرد: بەشێوەیەکی ئاسایی چەورو و بۆنێکی ناخۆشی لێوە دێت، و نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی #چەوری خوێن و ئەتوانێت نیشانە بێت بۆ کەم ھەزمی و مانەوەی خۆراک لە گەدە دا

4. پیسایی #ڕەش: زیادەڕەوی کردن لە بەکار ھێنانی دەرمان وا ئەکات ڕەنگی پیساییەکەت ڕەش ببێت بەتایبەت دەرمانە ھێورکەرەوەکان ،بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەمە زەنگێکی خەتەرناکە بۆ کێشەی ھەرس و ئەتوانێت نیشانەبێت بۆ بوونی برین یان خوێن بەربوونێکی ناوەکی " حەتمەن ئەبێ سەردانی پزیشک بکەی لەم حاڵەتەدا" 

5. پیسایی #سپی: نیشانەیە بۆ زیادخۆری لە برنج دا بەڵام ئەگەر ئەمە بێ پچڕان بوو و دووبارە بویەوە ئەوا ڕەنگە نیشانەبێت بۆ گیرانی #ڕیخۆڵە بەھۆی بەرد یان شێرپەنجە یان کێشەی جگەر یان خراپ کار کردنی پەنکریاس " حەتمەن ئەبێ سەردانی پزیشک بکەی لەم حاڵەتەدا" 

6. پیسایی #خوێنی : کۆمەڵێ ھۆکار ھەن کە تۆ لە پیساییەکەت دا خوێن ببینیت ، مانەوەی خانەی شێرپەنجەیی لە ڕیخۆڵە گەورەت دا ، #قەبزی ، یان زیادەڕەوەی کردن لە بەکارھێنانی دەرمان " حەتمەن سەردانی #پزیشک بکە لەم حاڵەتە دا" . .