&&&&&& بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزه و پۆلی نۆ :
&&&&& بۆ هه‌موو خوێندکاران کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ :
&&&& گرنگترین ڕێنماییه‌کانی خۆراک بۆ به‌ده‌ست هێنانی باشترین ئه‌نجام :
ــــ به‌شی یه‌که‌م ؛
&&&&& : ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن ( یان زۆر که‌می لێ بخورێن):
۱ــــ شیرنی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌کری دروستکراویان زۆر تێدایه ۰
۲ ـــ خواردنه‌وه گازیه‌کان چونکه مادده‌ی کاڤین و شه‌کریان تێدایه هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌کان .
۳ ـــ برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروست ئه‌کرێن : وه‌ک نان و سه‌موونی سپی ۰
٤ ـــ چه‌وریه چڕه‌کان :وه‌ک ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌ز و چه‌وری گۆشتی سوور و پێستی مریشک ۰
٥ ـــ چپس ۰
٦ ـــ فاست فوود : وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و پیتزا ۰
۷ ـــ گۆشتی دروستکراو :وه‌ک گۆشتی قوتوو و ستیک و که‌نتاکی و باستڕمه‌۰
۸ ـــ شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده کراو ۰
۹ ـــ ماده‌ی کاڤیین وێنه‌ی چا و قاوه : نابێت ڕۆژانه دوو کووپ زیاتر بخورێته‌وه و چای سه‌وز و قاوه‌ی سه‌وز باشتره
&&&&& باشترین ئه‌و خۆراکانه‌ی پێویسته بخورێن له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان :
۱ ـــ ئه‌و جۆره خۆراکانه‌ی که به ئۆمێگا سێ ده‌وڵه‌مه‌ندن ؛ وه‌ک ماسی و گوێز و بادام و فستق .
۲ ـــ زه‌یتی زه‌یتون ؛ ڕۆژانه دوو بۆ چوار که‌وچکی چێشتی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و هه‌ر که‌وچێک بخرێته ناو یه‌ک په‌رداخ ئاوی شله‌تین یان بکریته ناو زه‌ڵاته‌وه یان ڕۆژانه ( ٥ ــ ۱۰ ) زه‌یتون بخورێت و هه‌روه‌ها باشتره بۆ چێشت لێنان به‌کاربێت۰
۳ ـــ برۆکلی و سپێناخ و چه‌ونده‌ری سوور؛ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به سه‌وزی بخورێت یان به کوڵاوی ، پیاز و سیر
٤ ـــ سێ‌و و توو و توتڕک
٥ ــ ئۆڤۆگادۆ
٦ ـــ ده‌نکه کوله‌که
۷ ــ زه‌نجه‌بیل
۸ ـــ هێلکه : به کوڵاوی باشتره ، نابێت له هه‌فته‌یه‌ک دا پێنج هێلکه زیاتر بخورێت ۰
۹ ــ ماست : به بێ سه‌رتوێژ و که‌ره‌ی که‌م چه‌وری
۱۰ ــ ئاو خواردنه‌وه به بڕی پێویست له نێوان ژه‌مه‌کان ؛ واته نیو سه‌عات پێش یان پاش ژه‌مه‌کان و هه‌موو سه‌عاتێک یه‌ک په‌رداخ بخورێته‌وه یا زیاتر
۱۱ ــ ڕه‌شکه : نیو که‌وچک له ناو یه‌ک په‌رداخ ئاوی شله‌تین بخورێته‌وه رۆژی دوو جار ، هه‌روه‌ها زه‌یتی که‌تان
۱۲ ــ نه‌ستله‌ی ڕه‌ش : نه‌سته‌له‌ی سپی یان که شیری تێدا بێت بێ سووده ۰
۱۳ ــ هه‌نگوین
۱٤ ـــ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان : نانی ئاردی بۆر و برنجی بۆر و ساوه‌ر و گه‌نمه‌شامی به کوڵاوی و شۆڤان
۱٥ ــ پاقله‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک ، هه‌روه‌ها قارچک
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی