فەحسی عام - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 13 يونيو 2018

فەحسی عام

(( فەحسی عام ))

هەڵە تێگەشتنێکی زۆرباو هەیە کە ئەڵێ :
 "فەحسی عام بکە هەر کێشەیەک و هەر نەخۆشیەکت هەبێت دەریدەخات ...!!!!
ئەم قسەیە زۆر هەڵەیە  خەڵک بەگشتی بەهەڵە تێگەشتوە و وادەزانێ کاتێ  ئازارێک یان نیشانەیەکت هەبێ ، ئەگەر فەحسێکی عام بکەی دەریدەخات کە هۆکارەکەی چیە!! جا ئەگەر وابێت ئیتر دکتۆر ئیشی چیە لە دۆزینەوەی نەخۆشی ؟ !
بۆیە زۆرکەس دێت لەبری ئەوەی داوای پزیشک بکات داوای فەحس ئەکات 
ئەمە زۆرهەڵەیە 
ئەسڵەن وشەی ( فەحسی عام ) هەڵەیە وە لە عیلمدا شتێک نیە بەناوی فەحسی عام  تەنها قسەیەکی داهێنراوی خەڵکە 
ئەگەر مەبەست لەوە بێت کە هەرچی فەحس هەیە بیکەی ئەوا زیاد لە ٥٠٠ فەحس هەیە و ئەگەر بتەوێ هەموی بکەی زیاد لە۳ ملیۆن دیناری ئەوێ 
ئەگەر مەبەستیش لەوەبێت عام نەخۆشیەکان دەردەخات ئەوەش وەک وتمان هەڵەیە و شتی وانیە
خۆی ئەم وشە زیاتر لەچیەوە هاتوە؟
کۆمەڵێل فەحس هەیە واباشە هەموو کەسێک لەدوای تەمەنی ٤٥ ساڵیەوە ساڵانە یان چەند سالیك جارێک بیکات بۆ زانینی تەندروستی خۆی ئەوانیش بریتین لە
ـ فەحسی خوێن، ئی ئێس ئاڕ، شەکر.،چەوریەکان ، گورچیلە،جگەر، غودە .. ئەمە بۆ ئەوەیە ئەگەر شتێکت هەبوو لەو ڕوەوە زوتر پێی بزانیت و خۆت بپارێزی لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و دەرئەنجامەکانیان ...خۆی ئەمەیە زیاتر بە فەحسی عام ناسراوە و بوە بە ڕۆتین و لەزۆرشوێن بەکاردێت ..
ئەگەر مەبەستت لەوەی سەرەوە بوو کە باسم کرد ئەوە قەینا بەڵام هەرگیز داوای فەحسی عام مەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری شتێک بدۆزنەوە ..چونکە شتی وانیە 
چونکە هەرکات نیشانەیەک یان ناڕەحەتیەکت هەبوو واباشترە دکتۆررێک بتبینێت و پرسیاری پێویستت لێبکات (history)و خۆی فەحست بکات  (physical examination)و ئنجا ئەگەر پێویستی کرد فەحست بۆ بنێرێت بۆ تاقیگە کە پەیوەستە بە نەخۆشیەکەت و  دەزانێت سودی هەیە ، ئەگونجێ خۆت ۱٠ فەحس بکەی هیچیان پەیوەندی بە نیشانەکەت نەبێ بەلام دکتۆرەکە یەک فەحست بنوسێ کە پێویستە بۆ نەخۆشیەکە .یان هەر
بە بێ فەحس نەخۆشیەکەت بۆ تەشخیس بکات 
بۆ نمونە : ئەگەر کەسێک مایەسیری هەبێت و بەوهۆیەوە لە
پیساییدا خوێن دابنێت ، دێت بۆلای دکتۆر ئەڵێ فەحسێکی عامم ئەوێ؟ دکتۆر ئەڵێت بۆچی؟ ئەویش ئەڵێت  :وەلا لەگەڵ پیساییەکەم خوێنم هەیە  ئەمەوێ هۆکارەکەی بزانم؟؟
 دەی ئەگەر ئەم نەخۆشە هەرچی فەحس هەیە لەدونیادا بیکات نازانێ مایەسیری هەیە چونکە هیچ فەحسیک نیە کە پێت بڵێت مایەسیریت هەیە .تەنها کە دکتۆرەکە خۆی سەیری دەکات بۆی دەردەکەوێ کە ئەمە مایەسیریە یان قڵیشە یان پەیوەندی بە شتی تر هەیە ،،..
کەواتە 
 با هەموان ئەوە بزانن و  ڕۆشنبیری خەڵک زیاد بکەن و تێیان بگەیەنن  لەم بابەتەی سەرەوە بۆ ئەوەی لەخۆڕا مەسروفی زیادە و فەحسی بی سود نەکەن بەلکو سەرەتا پزیشکێک ببینن با ئەو ڕێنماییان بکات