هەوکردنی پێڵوی چاو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 30 يونيو 2018

demo-image

هەوکردنی پێڵوی چاو

💉هەوکردنی پێڵوی چاو چییە ؟ ، 💉نیشانە و 💉چارەسەری چییە ؟
هەوکردنی پێڵووی چاو :: Blepharitis

بریتیە لە هەوکردن و هەڵئاوسانی پێڵوی چاو ، ئەم هەوکردنە لەوانەیە ڕووبدات لە بەشی پێشەوە یان لە بەشی دواوەی پێڵووی چاو ،نیشانەکانی بریتین لە :-
- سوتانەوە
- ئاوسان و سووربونەوو
- خواران
- دروستبونی توێژاڵ و کڕێش لە بنکی پێڵووی چاو.
- فرمێسک.
- تەڵخبونی چاو.
هۆکاری باو بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە لە دروستبونی کێشە لەو چەوریە ڕژێنانەی کە لەبنکی پێڵوی چاودا هەیە ، یان پیس بوون و حاڵەتی دیکەی پەیوەندیدار بە پێست .
چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتە ،خاوێن ڕاگرتنی چاوەکان و پێڵوی چاو  بە سووکی سڕینی چاو زوو زوو ، زۆرجار بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە ئاو و شامپۆی منداڵ ، بەڵام بۆ حاڵەتی زۆر تووند و قورس زۆرجار پێویست بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن  (antibiotics) یان ستیرۆیدەکان دەکات بەڵام لەژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشک.
.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjqnQqBwzql4uOqjLGduwTqFEs8KErXggkrGKnC7gypt_k-Bb9qJvJfcP2dGy-cWS6Q6OdiB9D8_Js8sr9n3FBcnvWV6VE32CEqnMxv6OszxXBwWGqf7LlPd-YIfUfzgZedvJZTDALUrycq/s640/