زانیاری لەسەر دەرمان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 12 يوليو 2018

زانیاری لەسەر دەرمان

چەن زانیاریەکی گرنگ لەسەردەرمان💉
بۆچی ئیسفادە لەدەرمان ناکەین؟
هەڵەکانی کاتی دەرمان خواردنمان چین ؟
چیبکەین تا اسفادە لەدەرمانەکەبکەین ؟
1-کاتێک ئەوترێت ئەم حەبە دوای نان واتە  ۳۰ دەقیقە پاش  نان بخورێت نەک هەرنانەکەت تەواوکرد بیخۆیت وە دەرمانی پێش نانیش ۳۰دقە پێش نان

2-(چا ـ قاوە ـ نیسکافە ـ شیر ) کاتێک دەرمانێکت هەیە هەوڵ بە ماوەی نێوان خواردنی دەرمانەکەو خواردنەوەی ئەوانەی باسمان کرد لە پێش وپاشی لە۱سەعات کەمترنەبێت چونکە کاریگەری دەرمان ناهڵێت

3_کاتێک دەرمانێک نوسراوە(۱×۲)یانی ۱ دەنک دوو ژەم اخورێت ۱۲سەعات جارێک یان(۱×۳)هەشت سەعات جارێک کێشەکە لێرەدایە کاتێ ئەوترێ بۆنمونە ٦سەعات جارێک واتە لەکاتی رێکی خۆی دا بیخۆ چونکە کاریگەری بڵاوبونەوەو مانەوەو هەڵمژینی ئەو دەرمانەو٦سعاتە نابێ زیادوکەمی کەی بەدڵی خۆت

4_ئەگەر دوو دەرمانت هەیە هەردوکی ئەبێت پێکەوە دوا بەدوای یەک بخورێت لەیەک ژەمدا واباشترە ۱۵ خولەک نێوانیان بێت پاشان ئەوەی تربخورێت

5_لەکاتی خواردنی دەرمان باشترە بیکەیتە سەرکلێنسێک نەک بیکەیتە دەستت وبەدەست بیکەیتە دەمت چەندین میکروب ئەباتە ژور لەگەڵ خۆی
6- هەندێک جار دکتورە کان دەرمانێکت بۆئەنوسن لەناو پاکەتەکە دوو دەستە حەب یا کەپسولە ئەوەپێی ئەڵێن کۆرسی دەرمان نابێت بێزاربیت لەخواردنی یان لەخۆتەوە بوەستی

7_کاتێک دەرمانێکت بۆ ئەنوسرێ هەرلەخۆتەوە ئەڵێی وەڵا باش نابم ئەچیتەلای دکتورێکی تر دەرمانەکانی پیشان ئەدەیت وهی ترت بۆئەنوسێ هەستەکەی باش بویت برواتان بێ لەحاڵەتی نەخوشی زور قورس وئازاری زور بەقوەت نبێ کە پێویستە کەمێ تواناکەی زیاتربگۆردرێ هەرهەمان مادەکانی ناو دەرمانەکەیە بۆتەنوسێ بەڵام شەریکەوناوێکی تر

8_ سەرەتا ئەو دکتۆرەهەڵبژێرە کەزور قەناعەتت پێیەتی چونکەیەکێ لەهوکارەکانی کارنەکردنی دەرمان کەمی ارادەو نەبونی قەناعەتە

9_دەرمانە خەو لێخەرەکان هەرگیز دژایەتی مکە بڵێی هەوڵەدەم خەوم لێنەخات چونکە ئەو دەرمانانە هاندانی دەردانی هورمونی میلاتونین ئەکەن پێویستە بتخەوێنێ تامێشکت ئارام بێتەوە

10_ دەرمان بەپێی تەمەن ـ کێش ـ ئەزمونی پێشتری دەرمان ـ نەخوشی درێژخایەن ـحەساسیەت ـ سوری مانکانە ـ سکپری ـ شیردەری .....
دەستنیشان اکرێت هەرگیز لەخوتەوە دەرمان مدەکەسێک من بەوەباشبوم توش بیخو بەشکم باشبی ئەمە زور هەڵەیە هەریەکەمان جسمان جورێکە

11-هەرگیز بەسەرپێی لەهیچ گروپ و نوسین ووێنەیەک لەخوتەوە دەرمان وەرمەکرە چونکە دەرمان رێکای تایبەتی هەیە بوپێدان نەک هەرکەس وتی ئەمە بو ئەوەباشە بیکریت وبەکاری بێنی

12- ئێرە وڵاتی قەزاو قەدەرە هەمیشە سەیری بەرواری بەسەرچونی دەرمانەکە بکە 

13- لەناخی خۆتدا واهەست بکە ئم دەرمانە خوا بۆشیفاناردنی تۆ دروستی کردوە 

14-قەلەقی وبێتاقەتی تاسیری دەرمان بەرێژەی لەسەدا%٦۵کەم اکاتەوە 

15_ئەگەر بوکەم وکورتی مادەیەک فیتامینێک یان ئازارێک دەرمانێکت ورگرت  بەردەوام مەبە دوای تەواوبون بێ پرسی دکتورچونکە حاڵەتی مدمین بون یاخود زیادەروی زورخواردنی ابێتە هۆی نەخوشیەکی قورستر لەوەی خۆت

16-ئەگەر پێشتر حساسیەتت هەبوە یان دەرمانێکت بەکارهێناوە جورێکت لێبکا هەمیشە لەکاتی دەرمان وەرگرتن بەدکتورەکە بڵێ

17_ ئەگەر کەسێک پرسیاری دەرمانێکی لێکردی لەهەربوارێکی پزیشکیدا بیت زۆر ئاسایە گەرنەیزانیت باشترە لەوەی نەیزانیت وقسەی تیابکەی

18-لەکاتی بەکاردهێنانی کرێم یان حەب دەرزی ئەگەر نیشانە یان سوربونەوە هەناسە تەنگی هەبوو یان هەرکاریگەریەکی تر دکتورەکەت ئاکاداربکەرەوە

19-هەمیشە ئاکات لەکرێمەکان بێت نابێت بەردەم وچاوت بکەون چونکە مادەی کیمیاین و زەرەر ئەدەن لەچاو دەم ولێوت 

20_تکایە ئەکەر شیردەر یان حامیلەیت بێ پرسی دکتوری پسپۆر دەرمان بەکار مەهێنن چونکەتاسیری تەواوی لەسەر هورمون وکورپەکەت ئەبێ 
 21_ لەکاتی خواردنی هەر حەبێک پێویستت بەخواردنەوەی یەک پەرداخ ئاوی تەواو هەیە

بەهیوای لەش ساغیتان
نوسین  و  ئامادەکردنی ;Haloy Mam Xaled