&&&& ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ نه‌خۆشی شه‌قیقه خراپن :
&&&& گرنگترین ڕێنمیایه‌کانی خۆراک :
---- جۆری خۆراک و شێوازی ڕۆژانه‌ی خواردن ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له وه‌رژاندن و ده‌شت پێکردنه‌ی سه‌رئێشه له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ئازار و به‌رده‌وام بوونی ژانه‌سه‌ره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتر ۰
---- پزیشکه پسپۆڕه‌کان هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشێک لێستێکی تایه‌ت به خۆی هه‌بێت تا ناویی ئه‌و خواردنانه بزانێت که ده‌بنه هۆی ورژاندنی سه‌رئێشه‌که که له نه‌خۆشێه‌که‌وه بۆ نه‌خۆشێی تر جیاوازه تا دوور که‌و ێته‌وه له خواردنیان ۰
&&& کۆمه‌ڵێک خواردن که بۆ نه‌خۆشی شه‌قیقه خراپن :
۱ ـــ سێ‌و ، مۆز ، مزره‌مه‌نیه‌کان وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی ، پیاز ، ته‌ماته ۰
۲ ـــ چه‌ره‌س ، ماست ، پاقله ، گه‌نمه‌شامی ۰
۳ ـــ ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی تایره‌ماینی تێدایه که جۆرێکه له پڕۆتین وه‌ک : په‌نیر : به تایبه‌ت په‌نیری سویسری ، په‌نیری کوردی ، ڤیتا ، مۆزێرلا ، په‌نیری پێڕپۆنی که له جۆرێک له پیتزادا هه‌یه ، شیده‌ر ، مۆنسته‌ر ۰
٤ ـــ مادده‌ی کاڤینیان تێدایه : چا و قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان و نه‌سته‌له : پێویسته که‌م بخورێن به‌ڵام نابێت واز له خواردنیان بهێنرێت به‌ڵکو به ته‌دریج که‌م بکرێنه‌وه ۰
٥ ـــ ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی حافیزه‌یان تێدایه به تایبه‌ت :
ـــ نترات و نایترایت : وه‌ک ستیک و هه‌مبه‌رگر ۰
ـــ MSع : له خواردنی قووتوو دا هه‌یه ۰
٦ ـــ ماددده‌ی ئه‌سپارتایم که له جیاتی شه‌کر بۆ شیرین کردنی خۆراک به‌کاردێت و له زۆربه‌ی شیرینه‌کان دا هه‌یه ؛ هه‌روه‌ها بیبسی و کولای دایت ، وه‌ک حه‌پی ناو چا و قاوه له نه‌خۆشی شه‌کره به‌کاردێت ۰
۷ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان به تایبه‌ت شه‌رابی سوور ۰
۸ ـــ خواردنی سوێر و چه‌ور : به تایبه‌ت گۆشتی ناو قوتوو ، شۆربای ئاماده‌کراو ۰
۹ ـــ هه‌ندێک نه‌خۆش به کۆمه‌ڵێک خواردنی تر سه‌رئێشه‌که‌یان بۆ دێت وه‌ک : ئاسکریم ، زه‌یتوون ، نانی بازاڕ و سه‌موون ، چپسی په‌تاته ، میوه‌ی وشکراو ۰
--- بێگومان ژماره وجۆری ئه‌م خواردنانه زۆرن به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موویان به تۆ نه‌که‌وێت ؛ وه‌ک له سه‌ره‌تاوه نوسیوومه هه‌ر نه‌خۆشێک کۆمه‌ڵێکیانی پێ ناکه‌وێت ؛ ئه‌گه‌ر نه‌توانیت هیچ نه‌بێت که‌متر بیان خۆ و کاتی ژانه‌سه‌ر دوور بکه‌وه له خواردنیان تا چاره‌سه‌رێکی گونجاو وه‌رئه‌گرێت که له ئێستادا کۆمه‌ڵێک ڕێگای تازه‌ی سه‌رکه‌وتوو دۆزراوه‌ته‌وه ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمیایه‌کانی خۆراک :
ـــ خواردنی ژه‌مه‌کان له کاتی خۆی دا به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی ۰
ـــ خواردنی چه‌ند ژه‌مێکی که‌م باشتره له خواردنی بڕێکی زۆر له سێ ژه‌م دا ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به به‌رده‌وامی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ۰
ـــ ڕێک کردنه‌وی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نوستنی زیاتر له نۆ سه‌عات ڵه‌شه‌و و ڕۆژێک دا ۰
ـــ خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه ( ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌رئێشه‌که ناورێژنن ) ڕۆژانه چه‌ند جارێک ۰
ـــ وه‌رزش کردن و زیاتر کردنی جووڵه و دوور که‌وتنه‌وه له دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی