❓پرسیار:
ئایا زیانەکانی لەپێکردنی پێڵاوی بەرز چی یە؟
✅وەڵام:
دە زیان لەزیانەکانی لەپێکردنی پێڵاوی بن بەرز
🤔حەزدەکەیت پێڵاوی بن بەرز لەپێ بکەیت؟
🤔هەست دەکەیت ستایلت لەناو گروپەکەت دا ناتەواوی تێ دەکەوێت ئەگەر جوانترین پێڵاوی پاژنە تیژت لەپێ نەکردبێت؟
🤔جوتێك پێڵاوی پاژنە بەرز پێویستی یەکە لە ناو بواری فاشیۆن دا بۆ ئافرەتان لە سەرانسەری جیهان. بەڵام ئایا
ئاگاداریت لەو مەترسییانەی کە ئەم پێڵاوە بکوژانە هەیانە لەسەر تەندروستیت؟
زۆرباشە ، ئەم ڕاپۆرتەی بەردەستت دە هۆکاری
تەندروستیت پێشکەش دەکات هەتا بڵێیت " نا " بۆ لەپێکردنی ئە و پێڵاوە پاژنە قەڵەمیانە ! دەتەوێت بزانیت ئەمانە چین؟
ئەم پۆستە بخوێنەرەوە! با پێکەوە سەیری ئەو دە زیانە بکەین کە هۆکارەکەی لەپێکردنی پێڵاوی بن بەرزە:
😱ئازاری خوارووی بڕبڕەی پشت :
پێڵاوی بن بەرز تەنها پیشاندانی مۆدەیەکی ئافرەتانەیە و باوێکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەر و دەرکەوتنت بە شێوازێکی شیك پؤش. بەڵام حەساندنەوەی جەستە و پێڵاوی بن تی ژ هەرگی ز یەك ناگرنەوە. پێڵاوی بن بەرز و تیژ هاوکاری تەواوی بنی پێت ناکات و دەبێتە هۆی دابەش بوونی کێشت بەسەر پێیەکانتا بەشێوەیەکی نایەکسان کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردن و سوربونەوە و ئێش و ئازار لە بەش ی خواروی بڕبڕەکانی پشتت دا.
😱ئازاری پووزەکان:
ئازاری ماسولکەی پووزەکان یەکێکی ترە لە زیانەکانی ئەو پێڵاوە بنبەرزانە. هەروەها دەشبێتە هۆکارێك بۆ دەرپەڕینی دەمارە خوێنهێنەرەکان، کە نەك تەنها سیمایەکی ناشرین دەبەخشن بەڵکو زۆر بە ئێش و ئازاریشن. گەر دەتەوێت شانازی بکەیت بە رۆشتنت بە قاچێکی توند و تۆڵ وڕێکەوە ، ئەوا وازبهێنە لە بەکارهێنانی پێڵاوی بن بەرز.
😱ئازاری پێ یەکان:
پێڵاوی پاژنە بەرز یان بن تیژ شێواز و دیزانێکی تایبەتی هەیە کە سەردەمیانە دەردەکە وێت. پاش ڕۆژێکی درێژ لە ڕاوەستان لەسەر پێ یەکان و بەو پێڵاوە ناڕەحەتانەوە، دووچاری ئازارێکی زۆری پێ یەکانت دەبیتەوە. ئازارێکی زۆر هەست پێدەکەیت لە پەنجەی پێیەکان، بنی پێ ، وە پاژنەکان.
😱لەجێ چونی جومگەی قولەپێیەکان:
پێدەچێت جوتێك پێڵاوی بن بەرز سەرنج ڕاکێش ی و ناسکی ببەخشێت بە کەنتۆرەکەت. دەتوانیت ئەو
پێڵاوانە لەپێ بکەیت تەنها کە بەسەر شوێنێکی ڕێک و سافدا دەڕۆیت. ڕێگای چاڵ و چۆڵی و کرانەوە و هەبوونی بەرد یان زیخ، گریمانی هەڵخلیسکان زیاد دەکات و لەجێچوونی جومگەی قولە پێی لێ دەکەوێتەوە. کەوتنی لەو چەشنە کە ئەو ترازان یان لەجێ چونەی دەبێت،ڕەنگە بگاتە شکاندنی جومگەی قولەپێ ، یاخود شین بوونەوە و ڕوشان و هاڕینی ئانیشك و ئەژنۆکان. وە گە ر کەوتنەکە بەشێوەیەکی زۆر نا ڕێک بێت ، پێدەچێت توش ی هەژاندنی دەماغ ببیتەوە. بۆیە وازبێنە لە بەکارهێنانی پێلاوی بن بەرز لەژیانی ڕۆژانەدا. ئەگەر هەر بە پێویستت دانا کە هەتبێت ئەوا تەنها لە بۆنە دیاری کراوەکاندا بەکاری بهێنە.
😱چەمانەوەی بڕبڕەی پشت بە شێوەیەکی نەشیاو :
زۆربەی ئەوانەی لەبواری مۆدەدا کار دەکەن، پێڵاوی بەرز بەکاردەهێنن لە کاتژمێری تایبەت بە خۆدەرخستنیان. پێڵاوی بن تیژ دەبێتە چەماندنەوەی کەوانەیی بەش ی خوارووی بڕبڕەی پشت بەجۆرێك کە تێدەپەڕێت لە سنوری ئاسایی خۆی. لەڕاستی دا، ئاستی خواربوون لەبڕبڕەی پشت دا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاستی بەرزی پێڵاوەوە. خوار بوونەوەی نەشیا وی بڕبڕەکان دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر بە ئێش لەبەشەکانی سەرەوە و خوارە وەی پشت دا.
😱تەسك بوونەوەی دەمارەکانی خوین:
پێڵاوی پاژنە بەرز هەمیشە قاچەکان بەرزتر و باریکتر پیشان دەدات، شێوازی پێڵاوەکە پێیەکان دەگوشێت بەجۆرێك کە بەدڵنیاییەوە سروشتی نیە و مایەی ناڕەحەتیشە. ئەو پەستانەی لەسەر پێیەکانتە دەبێتە هۆکاری بە رتەسکبونەوە بۆ ڕۆشتنی خوێن. لەحاڵەتی زۆر خراپدا دەبێتە هۆی پچڕاندنی دەمار و ملولەکانی خوێن.
😱خواربوونی پێیەکان:
پەنجەی چەکوش ی یەکێکە لە ترسناکت رین زیانەکانی لەپێ کردنی پێڵاوی بن بەرز. جێگای ناتەندروستی پێ یەکان ،جێی فشا ر لەسەر پووزەکان و خوێن هێنەرەکان و پشت ، دەبنە هۆی دروست بوونی شێواوی و ناتەواوی لە پێکاندا کە بە پەنجە چەکوشیەکان ناو دەبرێن.
😱لاواز بوونی بەستەرەکان:
پێڵاوی بن بەرز دەبێتە هۆی لاواز بوونی بەستەرەشانەکان کە جومگەکانی پێکەوە بەستوو ە. پێویستە چیتر گوێ
نەدەیت بەدەرکەوتنت بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش بۆئەوەی پێکانت بپارێزیت لەهەر برینداربونێکی نەخوازراو.
😱ئازاری ئەژنۆکان:
لەکاتی لەپێکردنی بن بەرزدا ،چەمانەوەی ناڕێك لە قاچدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستان و فشارێکی زۆر لەسەر
بەیەکگەری ئەژنۆکان )المفاصل(. وەزۆرجار دەبێتە ه ۆی دروستبوونی شاشبوون لەناو ئێسکدا .
😱درێژبوونێکی زۆری پەنجەی پێیەکان:
یەکێکی تر لە زیانە بەردەوامەکانی پێڵاوی بن بەرز ئەوەیە کە پەنجەکانی پێت بە شێوازێکی نائاسایی
بەدرێژی دەمێنێتەوە. ئێستا بۆت دەرکەوت کە چۆن شوێنکەوتنی ستایڵی سەرنجڕاکێش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەندامێك لەتەندروستیت.
