✅درکەومێکوتە چی یە ؟؟
✅نیشانەکانی چین ؟؟؟
✅چۆن چارەسەردەکرێت ؟؟
✅درکەومێکوتە بەھۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێ varicella-zoster virus کە مندالانی خوار ١٥ سال زیاتر توش دەبن بەلام دەکرێ سەروو ئەم تەمەنەش توش ببن
⬅️ئەم ڤایرۆسە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە لەرێگەی
1⃣پژمینەوە
2⃣لیک
3⃣بەرکەوتن لەگەل تلۆقەکان یان ئەوسوربوونەوەیەی کە دروست دەبێت
✅نیشانەکانی توشبوون بەم ڤایرۆسە ؟؟؟
1⃣خوران
2⃣سەرئێشە
3⃣تا
4⃣دروست بوونی تلۆقە و سوربوونەوە لە دەم وچاو سنگ و پشت یان ھەر بەشێکی لەش
چارەسەری ئەو خوران و سوربوونەوەیە لەھەمووی گرنگترە بۆ ئەوەی ئەو شوێنە نەبێتە برین بەتایبەت دەم وچاو
5⃣ئارەزووی خواردنی نامێنێت
⬅️ئەم ڤایرۆسە لە ماوەی ٥ بۆ ١٠ رۆژدا سورەکەی تەواو دەکات و نامینێت
✅✅بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە ؟؟؟
1⃣پێدانی دەرمانی دژە حاساسیەت بۆ نەھێشتنی ئەو خورانە
2⃣پێدانی دژە تا بۆ نەھێشتنی تاکەی
⬅️👈بەلام بەھیچ شێوەیەک نابێت ئەسپرین بەکاربێت زۆر ئاگاداری ئەوەبن چونکە نەخۆشیەکی زۆر ترسناک دروست دەکات لە مندالەکە دا