چاڵی سەر ڕومەت
چاڵی سەر رومەت یان بەشێوەیەکی هەمیشەیی یان لە کاتی پێکەنین پەیدا ئەبێ ..
هۆی دروست بوونی زۆرجار بۆماوەییە, بەلام هەندێک کەس بێ ئەوەی لە باوانیانەوە بۆیان مابێتەوە ئەم چالە لەسەر رومەتیان هەیە .
هەردولا یان تەنها یەک لای روومەت لەوانەیە ئەم حاڵەتەی تیادا دەربکەوێت.
. چالەکە لە ئەنجامی دووبەش بوونی ماسولکەیەکی گەورەکەی رومەت Zygomaticus major muscle دروست ئەبێ کە لەکەسی ئاسایی دا یەک پارچەی پێکەوە لکاوە ..
هەر چەند ئەمە بارێکی نا ئاسایی و شێوانی ماسولکەی زایگۆماتیکە، بەلام نیشانەیەکی خوازراوە و جوانیەکی سەرنج راکێش ئەدا بە روخسار بە تایبەت لە کچاندا.