سەوەفان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 7 أغسطس 2018

سەوەفان

٭٭٭نەخۆشی سەوەفان (Osteoarthritis) 

 بەربڵاوترین جۆری هەوکردنی جومگەکانە، کە تیایدا کڕکڕاگەی نێوان دوو ئێسکەکە تووشی داخوران دەبێت و بەمەش پاش ماوەیەک هەردوو ئێسکەکەی کە جومگەکە دروست دەکەن تووشی داخوران دەبێت. دەگونجێت تووشی هەر جومگەیەکی لەش ببێت، بەتایبەت جومگەکانی دەست، قاج، پشت و ئەژنۆ
 نیــشــــانەکانی:
 ١- ئازاری جومگە بەتایبەت لەکاتی جوڵاندا
 ٢- ڕەق بوون
 ٣- ئاوسان
 ٤- خوێن تێزان 

٭٭هـــــۆکـــــــارەکــــــان:
 ١- قەڵەوی
 ٢- زۆر بەکارهێنانی جومگە بەتایبەت لە ئیشی قورسدا
 ٣- بۆماوەیی 

٭٭٭چـــــارەســـــەر: پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە واتە درێژخایەنە بەڵام دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
 ١- دابەزاندنی کێش
 ٢- وەرزش کردن
 ٣- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن وە هەنذێ مادەی تر وەک Glucosamine کە خۆی بە شێوەیەکی سروشتی لە جومگەکاندا هەیە و پارێزگاری لە کڕکڕاگەی جومگەکان دەکات
 ٤- خواردنی تەندروست
 ٥- چارەسەری سروشتی 
٦- پشوودان

#