فریاگوزاری سەرەتای بۆ کەسێک توشی
ژەهراوی بون بە خواردن بوبیت
حاڵەتێكه كه بەهۆی خواردن و خواردنەوەی خۆراك يان ئاوی پيس- بەكتريا-ڤايرۆس- مادده ژەهراوی و كيماييەكان- مشەخۆرەكان ڕوو دەدات.
🔷🔷نیشانەکان
ڕشانەوە
سکچون
ئازاری مەعيده
ڕەق بوونی سك
هەبونی خوێن له پيسايی يان ڕشانەوه
لاواز بوون
تێکچونی هەناسە
ووشك بوونەوه
ڕەنگه لە هۆش خۆی بچێت و بمريت
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
فرياگوزاری سەرەتايی بۆ ژەهراوی بوونی خۆراک :
١- بەجۆرێك نەخۆشه كه دابنێ له وەزعێك و شوێنيكيی گونجاو وه هيمنی بكەوه
٢- به سيستەمی ئەی بی سی دەست پێبكه و ئەگەر هەناسەی نەبوو لەڕێگەی دەمەوه هەناسەی پێ بده يان ئەگەر لێدانی دڵی نەبوو دەست بكه به CPR.
٣- ئەگەر كەسەكه شله و ڕشانەوەی هەبوو ئەوا بيخەرە سەر باری چاکبوونەوە.
٤- پشكنين بۆ نيشانه زيندەگييەكان بكه
٥- بانگی ئەمبولانس بكه چونكه كەسەكه پێويستی به داخل كردن هەيه له خەستەخانه و پێويستی به هه ندێك فەحسه وه ك پيسايی.