مایەسیری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 8 أغسطس 2018

مایەسیری

ئەگەر بتەوێ مایەسیری عەزیەتت نەدات
مایەسیری یەک لە نەخۆشیە هەرە بڵاوەکانە،لە ئەمریکا ٢٥-٥٠% خەڵک دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبن،نەخۆشیەکە بریتیە لەوەی کە خوێنبەرەکانی دەریچەی کۆم توانای گەراندنەوەی خوێنی لەشیان کەم دەبێتەوە و هەڵدەئاوسێن،بەوهۆیەوەی نەخۆشەکە دوچاری خوێن دانان و قەبزی و خوراندنی کۆم و  ئازار دەبێت.
نەخۆشی مایەسیری چوار قوناغی هەیە: یەکەم قوناغ نەخۆشەکە تەنها خوێن دادەنێت.دوەم قوناغ خوێن دادەنێت و مایەسیریەکە لە کاتی سەرئاودا دێتە دەرەوە و خۆی دەگەرێتەوە بۆ ناو کۆم.لە قوناغی سێهەمدا نەخۆشەکە دوجاری قەبزی دەبێت،خوێن دادەنێت،کۆمی دەخورێت،مایەسیریەکە دێتە دەرەوە و بە پالپێوەنان نەبێت ناگەرێتەوە بۆ ناو کۆمی نەخۆشەکە.لە قوناغی چوارەمدا مایەسیریەکە دێتە دەرەوە،بە پاڵپیوەنانیش ناگەرێتەوە بۆ ناوەوە،نەخۆشەکە هەست بە ئازار دەکات،قەبز دەبێت،خوێنی لێدێت،هەندێک جار بە زەحمەت میزیشی بۆ دەکرێت.
ئەگەر نەخۆش لە قوناغی یەکەم و دوەمدا سەردانی پزیشک بکات ، نەخۆشیەکەی بە دەرمان و مەرهەم و رێنمایی پزیشکی چارەسەر دەکرێت و زۆر عەزیەتی نابێت،ئەگەر نەخۆش درەنگ سەردانی پزیشک بکات و نەخۆشیەکەی بگاتە قوناغی سێهەم و چوارەم ،ئەو کات نەخۆشیەکەی بە نەشتەرگەری چارسەر دەکرێت و کەمێک عەزیەتی دەبێت.
لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ١٠% نەخۆشی مایەسیری نەشتەرگەری بۆ دەکرێت،٩٠% زو سەردانی نەخۆش دەکەن و بە دەرمان و رێنمایی نەخۆشیەکەیان چارەسەر دەکرێت.
لە کوردستاندا لەبەر شەرمکردن و لەبەر لاوازی رۆشنبیری تەندروستی،نەخۆش درەنگ سەردانی پزیشک دەکات، نەخۆشیەکەی دەگاتە قوناغی سێ و چوار و بەو هۆیەوە رێژەی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت زۆر لەوەی ئەمریکە بەرزترە.
دکتور فائیق گولپی 
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی 
7-8-2018
تێبینی :
 دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتور فایق گوڵپی بکەن بۆ زانیاری زیاتر و چارەسەری نەخۆشیەکەتان 07707711011,0533292900