ڕۆماتیزم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

ڕۆماتیزم

نەخۆشی ڕۆماتیزم 
ئامادەکردنی :
دکتۆر سۆران محمد غریب : پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات.

ماستەر لە هەناو ی ( زانکۆی تێکسیلای ئەمریکی )
ماستەرلە ڕۆماتیزم و جومگەو فەقەرات ( زانکۆی سلێمانی )

سلێمانی  -  شەقامی ابراهیم پاشا  - تەلاری ماهان 
هەموو ڕۆژێک کلینیک  مان هەیە  جگە لە هەینی لە  کاتژمێر سێ   تا  شەش  ی پاش نیوەڕۆ  

نرخی بینین ی  نەخۆش  تەنها   5000 

بۆ پەیوەندی کردن 07709328660

 

نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم بریتیه‌  له‌ ئیلتهابی‌ درێژخایه‌نی‌  جومگه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر جومگه‌ بچوكه‌كانی‌ ده‌ست و قاچ  , نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم تووشی‌ هه‌زاران خه‌ڵك ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا . دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ چه‌ندین ساڵ ده‌بێته‌ هۆی‌ تێك چوونی‌ شێوه‌ی‌ جومگه‌كه‌ .
نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم نه‌خۆشیه‌كی‌ درێژ خایه‌نه‌ , وه‌ك و نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك زه‌خت , شه‌كره‌.
زیاتر تووشی‌ ئافره‌تان ده‌بێت به‌به‌راورد به‌ پیاوان  وه‌ عاده‌ته‌ن  له‌نێوان ته‌ه‌مه‌نی‌ 40-60 ساڵیدا ڕووده‌دات .
مه‌به‌ست له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم   بریتیه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ نیشانه‌كانی‌  نه‌خۆشیه‌كه‌ و نه‌هێشتنی‌ تێكچوونی‌ جومگه‌كه.

نیشانه‌كانی‌ :
1-ئازار :
2-بوونی‌ ئازار ,گه‌رم بوونی‌ جومگه‌كه‌ و ئاوسانی‌ جومگه‌كه‌.
3-ڕه‌ق بوون :  ڕه‌قبوونی‌ جومگه‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌یانیاندا  
4- نه‌مانی‌ جووڵه‌ ی‌ جومگه‌
5-درووستبوونی‌ هه‌لاََوسانێك له‌ژێر پێسته‌وه‌ به‌تابه‌تی‌ له‌ قۆڵدا  كه‌ پێی‌ ده‌وترێت گرێی‌ ڕۆماتیزمی‌ .

6- بێتاقه‌تی‌ , ئازار , تا , دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌ش .

نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم  كه‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌جومگه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان له‌ هه‌ردوولای‌ له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت

ده‌ره‌نجامه‌  خراپه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم  :  
Osteoporosis1-شاشبوونی‌ ئێسك :

:Carpal tunnel syndrome2- 
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم تووشی‌ جومگه‌ی‌ مه‌چه‌كی‌ ده‌ست ببێت ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌په‌ستان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ماره‌

3-درووست بوونی‌ گرفت له‌ دڵدا :
4-نه‌خۆشی‌ سنگ :
نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم ده‌بێته‌ هۆی‌ مه‌ترسی‌  درووستبوونی‌ ئیلتهاب له‌ سنگدا . له‌ ئه‌نجامدا ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ درووست ده‌بێت .

ده‌ستنیشان كردن و دیاریكردنی‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم  :
پشكنینی‌ سه‌ره‌تایی‌:
physical examination  
  پزیشكه‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ بوونی‌ ئاوساوی‌ , ئازار,سوربونه‌وه‌, جوڵه‌ی‌ جومگه‌كه‌. هێزی‌ ماسولكه‌كان, پاشان پزیشكه‌كه‌ت له‌وانه‌یه‌ بتنێرێت بۆ پشكنینی‌ تاقیگه‌ و ئه‌شیعه‌ .
پشكنینی‌ تاقیگه‌یی‌ :   
   lab tests 
1-پشكنینی‌ خوێن : بۆ دیاری‌ كرن و جیاكردنه‌وه‌ی‌  هۆكاره‌كانی‌ تری‌ ئازاری‌ جومگه‌ , واته‌ بۆئه‌وه‌ی‌ جیای‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌م جۆره‌ ئازاره‌ی‌ جومگه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزمه‌ یان نه‌خۆشیه‌كی‌ تری‌ ئێسكه‌ وه‌ك نه‌خۆشی‌ سه‌وه‌فان.
تێبینی‌ : له‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم دا ئه‌م دووانه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌ ڕێژه‌كه‌یان:
1- ESR
2-(anti-CCP) antibodies
2- شیكاری‌ شله‌ی‌ ناو جومگه‌كه‌ 

چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم : 
 له‌ڕاستیدا چاره‌سه‌رێك نی یه‌ به‌ته‌واوی‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم بنه‌بڕ بكات , چونكه‌ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم نه‌خۆشیه‌كی‌ درێژ خایه‌نه‌ , به‌لاَم ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ ده‌درێت ته‌نها بۆ كه‌مكرده‌وه‌ و نه‌مانی‌ ئازار و ئاوساوی‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ جوڵه‌ی‌ ئاسایی‌ جومگه‌ توشبوه‌كه‌یه‌, له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم ئه‌مانه‌ن :
1-پاراسیتامۆَڵ: ئه‌م ده‌رمانه‌  ده‌درێت ته‌نها بۆ كه‌مكرده‌وه‌ و نه‌مانی‌ ئازار نه‌ك بۆ كۆنترۆڵی‌ ئیلتهابه‌كه‌.

2-Nonsteroidal anti-inflammatory drugs (NSAIDs) 
ئه‌م ده‌رمانه‌  ده‌درێت بۆ كه‌مكرده‌وه‌ و نه‌مانی‌ ئازار یش و بۆ كۆنترۆڵی‌ ئیلتهابه‌كه‌ش. نمونه‌ ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌كو ( حه‌پی‌ ناپرۆكسین ,حه‌پی‌ پرۆفین ) به‌لاَم ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ قورحه‌ی‌ مه‌عیده‌یان هه‌یه‌ نابێت ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كار بهێنن .
3- ده‌رمانی‌ ستیرۆید:
ئه‌م ده‌رمانه‌  ده‌درێت بۆ كه‌مكرده‌وه‌ و نه‌مانی‌ ئازار یش و بۆ كۆنترۆڵی‌ ئیلتهابه‌كه‌ش.
ده‌رزی‌ ستیرۆید  كه‌ پزیشكه‌كه‌ت به‌ ده‌رزیه‌ك ماده‌ی‌ ستیرۆیده‌كه‌ ده‌كاته‌ ناو جومگه‌ تووشبوه‌كه‌ و ئازاره‌كه‌ی‌ نامێنێت . به‌ڵام پێویسته‌ بزانیت ده‌رزی‌ جومگه‌ نابێت 3 جار زیاتر بكرێت له‌ ساڵێكدا بۆ ئه‌و جومگه‌یه‌.

4- Disease-modifying antirheumatic drugs (DMARDs). 

ئه‌م ده‌رمانه‌  ده‌درێت بۆ كه‌مكرده‌وه‌ و و بۆ كۆنترۆڵی‌ ئیلتهابه‌كه‌و نایه‌ڵێت جوگه‌ توشبوه‌كه‌ به‌ره‌و ئیلتهابی‌ زیاتر بڕوات  و نایه‌ڵێت نه‌خۆشیه‌كه‌ خراپتر ببێت .

5- Immunosuppressants: 
6- TNF-alpha inhibitors.