--- بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری ملیان له‌گه‌ڵدایه :
--- گرنگترین ڕێنمیاییه پزیشکی یه‌کان :
۱ـــ له کاتی وه‌ستان و دانیشتن :
ــــ هه‌وڵ ده هه‌موو کات ملت به‌ڕێکی ڕاگریت و دوور بکه‌وه له مل نوشتانه‌وه ۰
ــــ هه‌وڵ ده ئه‌و کورسییه‌ی له‌سه‌ری دائه‌نیشیت به‌رزاییه‌که‌ی گونجاو بێت وهه‌وڵ ده‌نه‌نوشتێته‌وه له‌کاتی دانیشتن‌دا..
ــــ دانیشتن یاخود وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ریی خراپیی هه‌یه ۰
ــــ ئه‌وکورسیه‌ی له‌سه‌ری دائه‌نیشیت پێویسته پشتی هه‌بێت ، به‌شێوه‌یک بێت که به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت جووت بێت به به‌شی خواره‌وه‌ی کورسی یه‌که ۰
۲ــــ له کاتی نووستن :
ـــ هه‌تا ئه‌توانیت نابێت له‌سه‌رده‌م بخه‌ویت ۰
ـــ پشتیه‌ک هه‌ڵبژێره مام ناوه‌ند بێت ۰
ـــ له‌سه‌رپشت بخه‌وه یان له‌سه‌ر لا ۰
ـــ خۆت لایه له نووستن له ژێر پانکه و سپلیت دا ۰
۳ ـــ له کاتی لێخوڕینی سه‌یاره :
-- پشتی کورسیەکەت بە شێوەیەک بگونجێنە بەرزایەکەی گونجاو بێت بۆ ملت ۰
-- باشترە پشتیەکی بچووک بخەیتە پشت ملتەوە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل دا ۰
-- ھەوڵ بدە کورسیەکەت نە دوور بێت ، نە بۆ پێشەوە بێت ۰
-- ھەوڵ بدە خۆت لابەیت لە لێخورینی سەیارە بۆ ماوەیەکی زۆر ، وە ئەگەر ناچار بوویت پێویست ئەکات لە بەینەکەدا ماوەیەک پشوو بەیت ۰
٤ ـــ له کاتی ھەڵگرتنی شتی قورس :
-- ھەوڵ بدە شتێک بەرز نەکەیتەوە کە لە ئاستی سەر بەرزتر بێت وە ئەگەر بەرز تر بوو ئەوە پێویستە بچیتە سەر کورسیەک بۆ ھەڵگرتنی .
-- ھەوڵ دە کە ملت نەچەمێنیتەوە بۆ ھەڵگرتنی شت لە سەر زەوی ، ئەتوانیت تەنیا ئەژنۆت بچەمێنیتەوە .
٥-- لەکاتی ئازار دا :
--بەکارھێنانی جەوەنەی گەرم یان سارد ۰
--کردنی مەساج بە شێوەیەکی بازنەیی و بە نەرمی ، ئەتوانرێت زەیتی نەعنا بە کار بێت کە ئازار شکێنی سرووشتی تیایە ۰
-خواردنی بیبەری توون ، زەردەچەوە ، زەنجەفیل ئەگەر کێشەی گەدەی نەبێت ، چونکە ئازار شکێنی سرووشتی تیایە ۰
٦ ـــ له کاتی وەرزش :
-- پێویستە وەرزش وەکو ڕێگا چارە حسابی بۆ بکرێت و لە کاتی خۆ‌یا بکرێت .
-- پابەند بە بەکردنی وەرزشی گونجاو کە لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە دانراوە .
-- وەرزشێک مەکە کە بۆ نەخۆشێکی کە دانرا بێت ۰
-- ئامانجی وەرزش بەھێز کردنی ماسولکەکانە ، ولابردنی ھەر تەشەنوجێکە کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئازار ، لەبەر ئەوە تکایە گرنگی پێبدە ۰
-- گوێ لە جەستەت بگرە ، کەی ھەستت بە ئازار کرد پشوو بە و پزیشکی پسپۆر ئاگادار کە ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ر