--- له‌رزینی ده‌ست و په‌نجه‌کان :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- به‌شی یه‌که‌م :
--- له‌رزینن یه‌کێکه له حاڵه‌ته باوه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار ، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێت یا ببێته دیارده‌یه‌کی درێژخایه‌ن ، سه‌ره‌تا ته‌نها ده‌ست ده‌له‌رزێت به‌ڵام ڕه‌نگه دواتر سه‌ر و قاچ و شوێنه‌کانی تری جه‌سته بگرێته‌وه ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : به بۆنه‌ی تێک چوونێک له جینه‌کانه‌وه ڕوو ده‌دات و نه‌خۆشی نیه و ئه‌گه‌ر یه‌کێک له دایک یان باوک هه‌ی بێت ؛ مناڵه‌کانیان ئه‌گه‌ریان زیاتره تووش بن ۰
۲ ـــ غووده‌ی سام یان ژه‌هراوی ۰
۳ ـــ که‌می ڤیتامین B 12 .
٤ ـــ نه‌خۆشی پارکنسۆن ۰
٥ ـــ دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له ناو خوێن ۰
٦ ـــ سستی و تێک چوون و له‌ناوچوونی ده‌ماره‌کان : هۆکاری زۆره وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره ، جه‌ڵته‌ی مێشک ، ژه‌هراو بوون به ڤیتامین B 6 ، هتد ۰
۷ ـــ نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه‌و خانه جیاوازه‌کان multiple sclerosis .
۸ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی دۆپامینیان تێدایه ۰
۹ ـــ فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی زۆر و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام ۰
۱۰ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی کاڤایینان تێدایه وه‌ک چا و قاوه ۰
۱۱ـــ پاش وازهێنان له خواردنه‌وه کحولیه‌کان : بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و دواتر نامێنێت ۰
۱۲ ـــ پیس بوونی ژینگه و ئاو وهه‌وا ۰
۱۳ ـــ ته‌مه‌ن : له پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵی دا زیاتره ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
