💊💊ناوی بازرگانی:
Pylokit
Gatrokit
💊💊ناوە زانستیەکانیان
Clarithromycin =250mg
Lansoprazole = 15 or 30 mg
Tinidazole = 500mg
✅✅ بەکاردێن بۆ
لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە وە بۆ ئەمەش پێویستی بە سی دەرمان هەیە بۆ لە ناو بردنی ئیتر ئیستا لە بازار ئەم دەرمانە هەیە زۆر باشە بۆ لەناو بردنی بەکتریاکە،وە هەروەها بۆ ئازاری گەدە و برینی گەدەش بەکاردیت بەلام کەمتر.
💊💊 شێوازی بەکارهێنانی
یەک حەپ Lansoprazole دوو جار لە ڕۆژێک دا نیو سەعات پیش نان خواردن.
یەک حەپ clarithromycin دوو جار لە ڕۆژێکدا لەگەل نان خواردندا دەخورێت
یەک حەپ Tinidazole دوو جار لە رۆژێکدا دوای نان خواردن
⛔⛔بۆ کێ بەکارنایات
ئەگەر کالسیۆمت کەمە
ئەگەر ناڕێکی ھەیە لە لێدانی دڵت
لە کاتی دووگیانی
بەکار نەهینریت باشترە
لە کاتی شیردان
نابێت شیر بدەی لەم کاتەدا
😱😱زیانی لاوەکی
ھەستی تامکردنت دەگۆڕدرێت
سەر ئێشە
سک چوون
ڕشانەوە
ھێڵنج دان
حەساسیەتی پێست
غازات
ئازاری سک
ئامادەکردنی
نۆرینگەی پزیشکییەکان