هۆكار و چارەسەری سوتانەوەی رانەكان
سووتانەوە و هەوكردنی نێوان رانەكانی مرۆڤ یەكێكە لە نەخۆشییەكانی پێست، حاڵەتێكی بێزاركەرە، چونكە لە رۆیشتن كارت تێ دەكات و بەهۆی جوڵانەوە و لێكخشان ئازاریشی هەیە.
هۆكاری حاڵەتەكە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمایە بەهۆی لێكخشان و بەریەككەوتنی رانەكانە، دەبێتە هۆی سوورهەڵگەڕان و ورووشانی پێستەكە، سەرەتا بەهەستكردن بەسووتانەوە و گەرمبوونی ناوچەكە دەست پێ دەكات.
لە نیشانەكانی پێستی ئەو ناوچە تووشاری هەوكردنێكی زۆر دەبێت و دواتر نەخۆشەكە حەزێكی زۆری بۆ خورانی ناوچەكە دەكات، لەپاڵ بوونی ئازارێكی زۆر، لە حاڵەتی پێشكەوتووش رەنگە بەهۆی هەوكردنەكەوە بڵقی پڕ لە شلە لەسەر پێست دروست بێت.
بۆ پاراستن و چارەسەری پێویستە هەر لە سەرەتای هەستكردن بەسووتانەوە نەخۆش سەردانی پزیشك بكات بۆ ئەوەی دەرمانی گونجاو بۆ هەوكردنەكە وەربگرێت، كە خوران و سوورهەڵگەڕان كەم بكاتەوە.
لەپاڵ ئەوەش پێویستە نەخۆش گرنگی بەپاكوخاوێنی خۆی و ئەو ناوچە بدات و بەئاوێكی ناوەند خۆی بشووات، نەوەك ئاوی گەرم، هەروەها پێویستە ئەو كەسە خۆی لە تیشكی خۆر بەدوور بگرێت، بەتایبەتی لە كاتە گەرمەكان و كار بۆ بەریەك نەكەوتنی رانەكانی بەجل و پۆشاكی لۆكە و تەنك بكات.
هەروەها پێویستە تێكڕای رۆیشتن كەم بكەیتەوە تا چاكبوونەوە و دووركەوتنەوە لە خۆراكی تیژ و خوران و برینداركردن و گەرمایی سۆپا و هاژووتنی ئۆتۆمبێل و ناوچەكەش كراوە بێت واتە پێویستە ناوەناوە هەوای بەركەوێت.
#Aram_Nariman