زانیاری لەسەر چاو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 20 نوفمبر 2018

demo-image

زانیاری لەسەر چاو

چه‌ند زانیارییەک لەسەر چاو و فرمێسکی چاو

یەکەم: بیلبیلەی چاوی مرۆڤ (١٣٠) ملیۆن رووناکی وەرگری تێدایە کە بە سیستەمێکی زۆر ئاڵۆز بەستراونەتەوە بە دەمارەکانەوە.
دووەم: برژان و پێڵووی چاوی مرۆڤ چاو لە تەپوتۆز و شتی نامۆ و ترسناک و مەترسیدار دەپارێزن، ھەروەھا برژانگ سێبەر دروست دەکات بۆ چاو و لە تیشکی راستەوخۆی خۆر دەیپارێزێت و تیشکەکان دەشکێنێتەوە، پێڵووش ناھێڵێت چاو تووشی وشکبوونەوە بێت، چونکە زوو زوو بە فرمێسک دەیشوات و پاکژی دەکاتەوە.
سێیەم: تێکڕای ھێزی بینینی چاو لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (٠,٠٠٠٣ ) پلە بۆ ھەر خولەکێک (دەقیقەیەک).
چوارەم: لە فرمێسکی مرۆڤدا جۆرە ماددەیەک ھەیە کە دەتوانێت زیاتر لە (١٠٠) جۆر بەکتریا و ڤایرۆس بکوژێت، سەر لەوەدایە ئەگەر ئەو فرمێسکە (٦٠٠) جار روون و سووک بکرێتەوە (تخفیف) بکرێت، ھەر ھەمان توانا و کاریگەریی خۆی دەمێنێت.
پێنجەم: چاوی مرۆڤ دەتوانێت (١٢٠ تا ١٢٥) رەنگی جۆراوجۆری دیاریکراو لە یەکتر جیا بکاتەوە، ھەروەھا لە تواناشیدایە کە (١٠ ملیۆن) رەنگی ئاوێتەکراو و تێکەڵاو بناسێتەوە..
.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjDsvI6NwJgDpqEBU8D-sM7AC-H1nEpk7VenL0F-8xKfeU9jWT6SG2szqrdjZsHUBD3AXvPhkt6n-cF77A1hK8gcX3tz0l4bEu9YEs_T9L6WV4Y4RGdrJKaryXyo5aHG1lK-hE0RR5potCD/s640/