زانیاری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 7 مايو 2018

زانیاری

ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نه‌تبیستوون و زۆر گرنگه‌ بیزانیت

لەشی مرۆڤ چەندان شتی سەیری تیادایە، بگرە لەشی مرۆڤ ئاڵۆزترین پێكهاتەی هەیە و زۆرێك لە خەڵكی ئەوەندە نازانن لەبارەی لەشیانەوە كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
#پزیشكی
1-ریخۆڵە باریكە لە یاریگەی تێنس گەورەترە، بەشێكە لە كۆئەندامی هەرس و درێژییەكەی 6-7 مەترە، بۆیە ئەگەر بەردێژی دابنرێت بەقەد یاریگەی تێنس دەبێت. 
2-زمان، بەهێزترین ئەندامی لەشە، بچووك و بەهێزە و گرنگترین ئەركی هەیە ئەویش هەرسكردن و دەربڕینە. 
3-لەیەك كاتژمێردا 600 هەزار بەشی پێست ون دەكەین، ئەوەش بەهۆی لێكخشانی لەشمان لەگەڵ جلوبەرگ و شوێنی نووستن بەهۆی دانیشتنەوە، واتە لە ساڵێك 750 گرام پێست ون دەكەین. 
4-سی چەپ لە سی راست بچووكترە، ئەوەش بەو هۆیەی دڵ دەكەوێتە لای چەپی لەش، هاوكات مرۆڤ لەیەك خولەكدا بەقەبارەی 6 لیتر هەوا هەڵدەمژێت و دەیداتەوە. 
5-لەدەستدانی 10 هەزار دەمارخانە لە رۆژێكدا، بەتایبەتی لە دوای 20 ساڵیدا، بگرە ئەو كارە لەگەڵ چوونی بۆناو تەمەن زیاتر دەبێت، بۆ زانیاری تەنیا مێشكی مرۆڤ 14 ملیار دەمارە خانەی تێدایە. 
6- مرۆڤ لە تەمەنیدا 16 ساڵ بەپێ دەڕوات، رۆیشتن چالاكییەكی جەستەییە، بۆیە ئەگەر كەسێك چالاكی جەستەیی نەبێت پێویستە رۆژانە 5 هەزاران هەنگاو بڕوات. 
7-هەناسەدانی ئافرەت لەهی پیاو خێراترە، لەشی پیاو 60-70% ئاوی تێدایە لەو كاتەی لەشی ئافرەت 55-65%ی ئاوە، تەنانەت رێژەی چەوری لەشیان جیاوازە و هی ئافرەت زۆر زیاترە. 
8-مرۆڤ سێ لەسەر چواری تەمەنی دەنوێت، مرۆڤ 25 ساڵی تەمەنی بەنووستن بەسەردەبات. 
9- ژمارەی ئێسكەكانی لەش بەچوونە ناو تەمەنەوە كەم دەبنەوە، مرۆڤ كە لەدایك دەبێت 350 ئێسكی لە لەشدایە، لە كاتی پێگەیشتنی ژمارەكە دەبێتە 206. 
10-مرۆڤ ساڵانە 500 كیلۆ خۆراك دەخوات، هەروەها رۆژانە 1.5 لتر لیك بەرهەم دێنێت و گەدەی مرۆڤی پێگەیشتوو بەرگەی 1.5 لیتر خۆراك دەگرێت.