کۆلاجین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 20 مايو 2018

کۆلاجین

باشترین ئەو خۆراکانەی دەولەمەندن بە کۆلاجین:
کۆلاجین چیە؟
ئەو پێکهاتووە بە ڕەمزی گەنجی و جوانی ڕوخسار و 
تەندروستی ناسراوە و زۆربەی مرۆڤەکان بە تایبەت خانمان
بەدوایدا دەگەڕێن لەڕێگەی دەرزی و گولاج و حەب و 
گیراوە جیاوازەکان، لە کاتێکدا بە شێوەیەکی سروشتی
دەتوانین لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان کەوێت.
باشترین ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کۆلاجین ئەمانە.
1. سەوزە ڕەنگ پرتەقالی یەکان، وەک بیبەر زەرد و گێزەر، 
سەوزەی سوور وەک تەماتە و بیبەری سوور
2. میوە ڕەنگ پرتەقالی یەکان، وەک قەیسی و کاڵەک، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لالەنگی ، توو و ئەڤۆگادۆ.
3. سەوزە گەڵا تۆخەکان، وێنەی مەعدەنووس و بڕۆکلی و سپێناخ.
4. پڕۆتینەکان، گۆشتی بێ چەوری و ماسی ، بەتایبەت
ماسی سەلمۆن و تونە و سپێنەی هێلکە ڵەگەڵ پاقلەمەنی یەکان، وەک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک.