شەکەتی لە ڕەمەزاندا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 16 مايو 2018

شەکەتی لە ڕەمەزاندا

&&&& خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ  :
&&&& هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
__ خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی و هیلاکی دوای ڕۆژوو شکاندن دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوه‌ و کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ڕۆژووگران  به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن .
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ  : 
۱ ـــ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌وری و  شیرینی  به‌ په‌له‌ و خێرایی له‌ کاتی به‌ربانگ ۰ 
۲ ـــ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان :چونکه‌ بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌دده‌ و کۆئه‌ندامی هه‌رس ۰ 
۳ ـــ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کره‌ له‌ خوێن : یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌خێرایی و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به‌ هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له‌ ئه‌نسۆلین ۰ 
٤ ـــ هیلاک بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون ۰ 
٥ ـــ کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن ۰ 
٦ ـــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش به‌ هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی ته‌ندروست ۰ 
۷ ـــ  که‌می جوڵه‌ و دانیشتن یان پاڵ که‌وتن  و وه‌رزش نه‌کردن له‌ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰ 
۸ ـــ که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی ۰ 
۹ ـــ هۆکاری ده‌روونی : فشار و دڵه‌ڕاوکی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی  یان خه‌مۆکی ۰ 
۱۰ ـــ خواردنی ده‌رمانی زه‌غت و نه‌خۆشی شه‌کره‌ و نه‌خۆشیه‌کانی تر به‌ شێوازێکی هه‌ڵه‌ ۰ 
۱۱ ـــ بوونی هۆکاره‌کانی  شه‌که‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان ، که‌م خوێنی ، ۰۰۰ هتد ۰ 
&&&&& نیشانه‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ  : 
۱ ـــ هه‌ست کردن به‌ بێهێزی و بێ تاقه‌تی یه‌کی زۆر  ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ ۰ 
۲ ـــ سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هه‌ستکردن به‌ سه‌ر سووڕانه‌وه‌ ۰ 
۳ ـــ ته‌مه‌ڵی و نه‌بوونی توانای ئه‌نجام دانی هیچ کارێک ۰ 
٤ ـــ خه‌واڵویی و باویشک دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ۰ 
٥ ـــ زوو هیلاک بوون دوای که‌مترین جووڵه‌ ۰ 
٦ ـــ له‌رزین و ئاره‌ق کردنه‌وه‌ و دڵ په‌له‌ په‌ل کردن ۰ 
۷ ـــ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستکردن به‌ برسیه‌تی به‌خێرایی  ۰ 
۸ ـــ تووڕه‌یی و دڵته‌نگی ۰ 
۹ ـــ  ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر ۰ 
&&&& شێوازیی چاره‌سکردنی خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ  :
ــــ ده‌ست نیشان کردنی هه‌ر هۆکارێکی نه‌خۆشی و چاره‌کردنی به‌ پێی توانا ۰
 ــــ به‌ په‌یڕه‌وکردنی ڕێنمیایه‌ گشتی یه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز که‌ به‌یانی بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌  (  پشت به‌خوا ) ۰ 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی