سەوەفان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 16 مايو 2018

سەوەفان

سە وەفان  (داخورانی ئێسک) :

یەکێکە لە نەخۆشە باوەکان  کە زیاتر توشی ڕەگەزی مێ دەبێت .
 
        
هۆکارەکان

1 .تەمەن  %80لە سەروو تەمەنی 55 ساڵی توشی داخورانی ئێسک دەبن
2. قەڵەوی
3 ڕەگەزی مێ
4 .زۆر بەکارهێنانی جومگە 
5 .هۆکاری بۆماوە
6 .ناڕێکی لە جومگەدا بەهۆی زگماکی یان ڕوداو 

نیشانەکانی:

1. ئازاری ئێسک و جومگە
2 .ئاو سانی جومگە 
3 .کەم بونەوەی جوڵە  لەو جومگەیەدا
4 .هەندێک جار گوێت لە دەنگێک دەبێ .....کە نەخۆش دەڵێ جومگەکەم  تەقەی تێدایە  

ئەو جومگانەی زۆر توشی داخوران دەبن :

1. ئەژنۆ
2 .بڕبڕەکانی پشت و مل
3 .پەنجە گەورەی دەست
4 .حەوز و شان  

چارەسەر :

بە پێی ئەو جومگەیەی توشی داخوران بوە دەگۆرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی :

1. دابەزاندنی کێش 
2. کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە
3.  وەرزش کردن
4 .دەرمانی ئازارشکێن.
5.دەرزی لێدان بۆ ناو جومگە .
6 .چارەسەری سروشتی.
7 .لەیزەر :کە چارەسەرێکی تازەیە بە جیهازێک لە ئەمریکاوە هێناومانە  زۆر کاریگەرە  لەچارەسەری سەوەفان  ی ئەژنۆو فقرات و انزلاق.

ئامادەکردنی : دکتۆر سۆران محمد غریب