ڤیتامین بی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 8 يونيو 2018

ڤیتامین بی

م:-

#پشکنینی_ڤیتامین_B12

ڤیتامین (B12) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکردنی زیندەچالاکیەکانی لەشدا. گرنگترین فرمانی ڤیتامین (B12) یارمەتیدەرە لە دروستکردن و چاککردنەوەی (DNA)، دروستکردنی خرۆکەی سوری خوێن ، بۆیە پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن کە ڕۆژانە بڕی پێویست لە ڤیتامینەکە وەربگیرێت لەڕێگەی خواردنی ڕۆژانە یان وەرگرتنی لە ڕێگەی حەبەوە (Supplement).
لە سەروو هەموانەوە ئافرەتانی دووگیان پێویستە بڕێکی باش لە ڤیتامین (B12) وەربگرن بۆ پاراستنی تەندروستی کۆرپەکەیان ، لەبەرئەوەی ڤیتامینەکە لە لەشدا خەزن ناکرێن و بڕی زیادەی (ڤیتامینی تواوە لە ئاودا) لەڕێگەی میزەوە فڕێدەدرێتە دەرەوەی لەش ، بۆیە پێویستە بەردەوام خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکە بخورێت.

#سەرچاوە_خۆراکیە_دەوڵەمەندەکان_بەڤیتامین_B12
* گۆشت
* جگەری مانگا
* ماسی
* هێلکە
* گۆشتی پەلەوەر
* شیر و پەنیر و بەروبوومە ئاژەڵیەکان

#هۆکارەکانی_کەمی_ڤیتامین_B12
هۆکار زۆرن بۆ کەمی ئەم ڤیتامینە:

#خۆراک: نەخواردنی بەروبوومە ئاژەڵیەکان دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین (B12).
وە کوڵاندنی زیاد لە پێویستی خواردەمەنیەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەها خوراکییەکەی.

#نەخۆشی: هەندێک نەخۆشی هەن کاریگەری دەکەنە سەر ڕێژەی ڤیتامین لەناو لەش و زندە چالاکیەکان تێک دەدەن وەک (نەخۆشی گەنم Crohn’s Disease , Celiac Disease).

#هەڵنەمژینی_ڤیتامینی_وەرگیراو_لەلایەن_ڕیخۆڵەوە (کە دەکرێت بۆماوەبێت یان بەهۆی نەخۆشیەکی میکرۆبیەوە بێت).

#نیشانەکانی_کەمی_ڤیتامین_B12
کەمی ڤیتامین (B12) دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندوستی، لەوانە کەم خوێنی، ئەگەر کەمێتیەکەی مامناوەند بێت دەکرێت هیچ نیشانەیەکە نەبێت، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت و حاڵەتەکە تەشەنە بسێنێت ڕەنگە کۆمەڵێک نیشانەی هەست پێبکرێت:

* ماندووی و بێهێزی.
* دڵ پەلەپەل کردن و هەناسە بڕکێ (بەبێ هیچ هۆیەک).
* ڕەنگ پەڕین.
* قەبزی یان سکچوون یان نەمانی ئارەزووی خواردن و با کردنی سک.
* کێشەی کۆئەندامی دەمار و بێهێزی ماسولکە و تێکچونی ڕۆشتن.
* کزبوونی بینایی.
* تێکچونی باری دەرونی ( خەمۆکی و بیرچوونەوە و گۆڕانی ڕەفتار).
* کێشەی گەشەکردن.

دەستنێشانکردنی بڕی ڤیتامین (B12) لەڕێگەی شیکاری خوێنەوە دەکرێت، کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ هەرکەسێک کە یەکێک یا زیاتر لە نیشانەکانی هەستپێکرد بۆ ماوەیەکی درێژ، یان بۆ ئافرەتانی دووگیان لەپێناو تەندروستی خۆی و کۆرپەکەیدا.