فەحسی خوێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 9 يونيو 2018

فەحسی خوێن

#پشکنینی_بیست_و_پێنجەم

#پشکنینی_سەرجەم_پێکهاتەکانی_ناو_خوێن_____CBC

زۆرترین زانیاری لەسەر ئەم پشکنینە , تاگی کە بۆ ئەو هاوڕێیانەت کە لە تاقیگەن با سوودی لێ ببینن 

ئەگەر تۆ خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی یان تاقیگەی و کار دەکەی یان دەتەوێت کاربکەی یان لەیەکێك لەبەشەکان دەخوێنیت و لەو دەستەواژە پزیشکیانە تێناگەی ئامۆژگاریت دەکەم دووبارە بچیت بخوێنیتەوە یان بڕۆ بۆ لای دکتۆرەکە دووبارە وانەت پێ بڵێتەوە....

بەداخەوە زۆرێك ئەو کەسانەی لە تاقیگەی پزیشکی کار دەکەن ڕێك لەگەڵ ئامێری ناو تاقیگە جیاوازی نییە ئێمەش ئامێرمان ناوێت بەڵکو مرۆڤمان دەوێت خۆ تاقیگە تەنها کار کردن نی یە بزانی چۆن ئامێرەکە ئیش پێ بکەی.

ئەم پشکنینە لە ڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجام دەدرێت پێی دەوتری Colter , ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ پێوانی پێکهاتە جیاوازەکانی خوێن ، کە یارمەتیمان دەدات لە دیاری کردنی چەند جۆرێکی جیاوازی نەخۆشی وەک (هەوکردن ، شێرپەنجە ، دیاریکردنی نەخۆشیەکانی مۆخی ئێسک ، کەم خوێنی ، سالاسیمیا ... هتد ) سودی هەرە گرنگی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە چەند پشکنینێکی جیاواز ئەنجام دەدات لە هەمان کاتداو بە ماوەیەکی زۆر کەم .

#پشکنیەنەکانیش_بریتین_لە:
1- WBC - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکانە 
2- MID - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
3- GRA - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکانە
4- LYM - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکانە
5- HGB - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبینە
6- HCT- - - - - - - - - - - - - - - - - - -پێوانی ڕێژەی خوێنە
7- RBC - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سورەکانە
8- MCV - - - - پێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سورەکانە 
9- MCH تێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سووردا
10- MCHC تێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سوردا
11- RDW - -- - - - - بڕی گۆانی قەبارەی خڕۆکە سورەکانە
12- PLT - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە 
13- MPV - - - - - - - - - پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
14- PDW - -- - - - - فراوانی دابەشبونی پەڕەکانی خوێنە
15- LPCR پێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێنە 
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 
#پشکنینی_گشتی_پێکهاتەکانی_ناو_خوێن_دابەش_دەبێ_بۆ_3_بەشی_سەرەکی:

#یەکەم_خڕۆکە_سپییەکانی_خوێن
خڕۆکە سپیەکان بەرگری لە لەش دەکەن دژی هەوکردن ، ئەگەر ماددەیەکی نامۆ بێتە لەش ئەوا هێرشی دەکاتە سەر و لەناوی دەبات، جا بەکتریا بێت یان ڤایروس یان هەر شتێکی نامۆ، قەبارەی خڕۆکە سپییەکان گەورەترە بە بەراورد بە خڕۆکە سوورەکان، بەڵام ژمارەیان کەمترە لە خڕۆکە سوورەکان، بۆیە کاتێک هەوکردن و التهاباتێک لە لەشدا ڕووبدات ئەوا ژمارەی خڕۆکە سپییەکان WBC بەشێوەیەکی خێرا زیادد دەکەن، بۆیە ئەگەر لە فەحسدا بینیت WBC زیادی کردووە لە ڕێژەی ئاسای خۆی ئەوا ئاماژەیە بۆ بوونی التهابات. خڕۆکە سپیەکانیش لە 5 بەشی سەرەکی پێک دێن (Neutrophil ,Eosinophil, Basophil , Lymphocyte, Monocyte )
ڕێژەی ئاسای 4000 - 11000 wbc /microliter.

#ئەو_حاڵەتانەی_کەتێیدا_WBC_زیاد_دەکات:
۱-هەوکردن و التهابات 
۲- زیان بەرکەوتن بە شانەکانی لەش وەکو سەکتەی دڵ
۳- پەستانی دەروونی یان بارێکی فیزیای زۆر تووند، وەکو (تای بەرز ، برینداری ، نەشتەرگەری)
٤- عجزی گوورچیلە
۵- گوورگە ( نەخۆشییەکی پێستە)
٦- سیل 
۷- هەوکردنی جومگەی روماتیزمی
۸- صرتان بەگشتی و صرتانی خوێن 
۹- لابردنی سپڵ

#ئەو_حاڵەتانەی_کەتێیدا_WBC_کەمدەکەن:
۱- ئایدز
۲- مەلاریا
۳- چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیایی 
٤- ئەو جۆرە کەمخوێنیەی کە هۆکارەکەی مۆخی سووری ئێسکە Aplastic anemia
۵- هۆگر بوون بە ماددە کهولیەکان 
٦- گەورەبوونی سپڵ
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
#دووەم_خڕۆکە_سوورەکانی_خوێن
خڕۆکە سورەکان هەڵگری ئۆکسجینن کە لە سییەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ شانەکانی لەش ، وە لەوێشەوە دوانۆکسیدی کاربۆن دەگێڕنەوە بۆ سییەکان، لە سییەکانیشەوە دەکرێتە دەرەوە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە ، ئەگەر ڕێژەی RBC کەم بێت (anemia) ئەوا شانەکانی لەشمان بڕی تەواوی ئۆکسجینی پێناگات کە پێویستییەتی ، وە ئەگەر ڕێژەی RBC بەرز بێت کە پێی دەڵێین (Polycythemia) ئەمەش وادەکات خڕۆکە سوورەکان پێکەوە بنوسێن وە ئەمەش دەبێتە هۆی داخستنێکی بچووکی موولولە خوێنەکان بەمەش گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش قورس دەبێت. #ڕێژەی_ئاسای
لە پیاواندا 4.7 _ 6.1 (million cell/microliter)
لە ئافرەتاندا 4.2 _ 5.4

ئەمانەی خوارەوەش پەیوەندی ڕستەوخۆیان هەیە بە خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە کە لە ڕێیانەوە چەند نە خۆشیەک دیاری دەکرێ وەک ( کەمی مادەی ئاسان و نەخۆشی تالاسیما و کەم خوێنی و... هتد )
MCV __ Mean Corpuscular Volume
MCH ___Mean Corpuscular Hemoglobin
MCHC__Mean Corpuscular Hemoglobin Concentration
RDW __Red cell Distribution Width

#ئەو_حاڵەتانەی_کە_تێیدا_RBC_زیاد_دەکەن:
۱- ئەوانەی جگەرە کێشن
۲- نەخۆشی درێژ خایەنی سییەکان
۳- نەخۆشی گوورچیلە
٤- نەخۆشی جگەر
۵- هەندێک لە شێرپەنجەکان
٦- زۆر خواردنەوەی ئەلکهوول
۷- ئەو حاڵەتانەی کە پەیوەندی بە شلەی لەشەوە هەیە، وەک ووشکبونەوە ، ڕشانەوە سکچوون ، ئارەقکردنەوەیەکی زۆر ،هەروەها بەکارهێنانی میزپێکەرەکان ، واتە لەم حاڵەتانە کە شلەو فلوودی لەش کەمدەکات RBC زیاد دەکات.

#ئەو_حاڵەتانەی_کەتێیدا_RBC_کەمدەکات.
۱- کەمخوێنی ، بەهۆی خوێن بەربوون و خوێن لێ ڕۆشتنی زۆر. 
۲- برینی گەدە.
۳- شێرپەنجەی کۆلۆن.
٤- تالاسیما.
۵- کەمی ڤیتامین B12 و Folic acid .
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
یەکێکی دیکە لەو زانیاریانە کە لە فەحسی گشتی خوێندا دەیزانین بریتییە لە:
Hematocrit (HCT) or Packed cell volume (PCV)

ئەم فەحسە بڕی خڕۆکە سوورەکان دیاری دەکات کە لەناو خوێندا هەیە، واتە ئەو بۆشاییەی کە خڕۆکە سوورەکان داگیریان کردووە لە کۆی گشتی خوێندا ، بۆ نموونە ئەگەر HCT ڕێژەکەی 38 بێت ، ئەوا مانای وایە خڕۆکە سوورەکان %38 ی قەبارەی خوێنیان داگیر کردووە، بۆیە HCT فەحسێکی گرنگە بۆ زانینی کەمخوێنی و زۆر خوێنی...
ڕێژەی ئاساییەکەی :
لە پیاواندا: 40 - 50 
لە ئافرەتاندا : 36 - 46
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
#سێیەم_پەڕەکانی_خوێن
پەڕەکانی خوێن بچووکترین جۆری خانەکانی خوێنە، کە گرنگە بۆ مەیینی خوێن ،کاتێک خوێن بەربوون ڕوودەدات پەڕەکانی خوێن گەورە دەبن و پێکەوە تۆپەڵ دەبن ، بەمەش وادەکەن خوێن بەربوونەکە بوەستێنن ،بۆیە ئەگەر ژمارەی پەڕەکانی خوێن کەم بێت ئەوا توانای کۆنتڕۆڵ و مەیینی خوێن بەربوون کەمدەبێتەوە، هەروەها ئەگەر ڕێژەکەشی زۆر بێت ئەمەش کێشە دروست دەکات چوونکە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن لە لوولە خوێنەکاندا ، هەروەها زۆری پەڕەکانی خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەقبونی خوێنبەرەکان (atherosclerosis)..
ڕێژەی ئاسایی: 150,000-450,000 platelet/microliter.

#ئەو_حاڵەتانەی_کەتێیدا_پەڕەکانی_خوێن_زیاددەکەن:
۱- خوێن بەربوون.
۲- کەمبوونی ڕێژەی ئاسن.
۳- هەندێک نەخۆشی وەک شێرپەنجە.
٤- یان بوونی کێشە لە مۆخێ ئێسک (خانە قەدیەکانی دروستبوونی خوێن).

#ئەو_حاڵەتانەی_کەتێیدا_پەڕەکانی_خوێن_کەمدەکات:
۱- لە کاتی دووگیانی.
۲- گەورەبوونی سپڵ. 
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

#شێوازی_خوێندنەوەی_ئەنجامەکان_بەپێی_کەم_و_زیادی_پێکهاتەکانی_ناو_خوێن 

1)ئەگەر هاتوو RBC و WBC و plat زیادیان کرد ئەوا مانای Polycythemia vera.

2)ئەگەر هاتوو RBC زیادی کرد بەڵام Plat و WBC ئاساییبوون ئەوا secondary polycythemia.

3)ئەگەر هاتوو RBC و WBC و Plat هەموویان کەم بوون ئەوا Pancytopenia
بۆ زانینی جۆرەکەی سەیری Reticulocyties دەکەین.
ئەگەر Retics زیاد بوو ئەوا Hypersplenism
ئەگەر Retics کەم بوو ئەوا Aplastic anemia یە.

4)ئەگەر بەتەنها RBC کەم بوو مانای ئەوەییە anemia بۆ دڵنیا بوون پشکنینی HB هیموگولبین بۆ دەکەین ئەگەر ئەویش کەمبوو ئەوا دڵنیا دەبین کە کەم خوێنی یە.

بۆ زانینی جۆری کەمخوێنییەکە سەیری ئەوانە دەکەین
MCV,MCH,MCHC 
- ئەگەر هەموویان کەم بوون ئەوا
Microcytic hypochromic anemia
ئەو کەم خوێنانەی هەمان ئەوسیفاتەیان هەیە ئەمانە 
- THALASSEMIA 
- Iron deficiency 
- Chronic disease 
- Sideroblastic anemia
بۆ ئەوەی بزانین iron deficiency یان Thalassemia یە پێویستە blood film درووست بکەین یان electrophoresis بزاننین کامیانە.
ـ ئەگەر دیتمان وەکوpencil shape ئەوا iron dificiency یە ئەگەر هاتوو esinophil یش زۆر بوو ئەوا بەهۆی مشەخۆرەوەییە parasite کە پێی دەلێن ( انكلستوما)

وە ئەگەر Plate کەم بوو بوو ئەوا دەبێتە هۆی purpura نەخۆشیە خوێن لە ژێر پێست کۆدەبێتەوە...
ــ ئەگەر MCV . MCH. MCHC زیادبوون ئەوا Macrocytic anemia یان Hemolytic anemia یاخود megablastic anemia کە بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 یان B9
ـــ ئەگەر MCV MCH. MCHC ئاسای بوون ئەوا لەوانەیە
normocytic
Acute blood loss
Amaemia of chronic disease
Chronic renal failure
Connective tissue dissorders
Marrow infltration

5) ئەگەر هاتوو WBC زیاد بوو وە RBC و Plate کەم بوو ئەوا Leukemia واتەشێرپەنجەی خوێنە..
بۆ ئەوەی بزانی جۆری لیوکیمیاکە Acute یان Chronic دەبێت blood film دروست بکەین( ئەگەر blast cells واتە خانەی پێنەگەیشتوو immuture مان دی ئەوا Acute ، بەڵام ئەگەر blast cells نەبوو ئەوا chronic) جەماعەت هەر ئەوەنییە leukemia کاتێک ووتت chronic یانAcute دوای هەر یەکیان دابەش دەبن بۆ بەشی تر ئەو کارەکاری دکتۆر خوێن زانیینە Hematologist.

6) ئەگەر هاتوو WBC زیاد بەڵام RBC و Plat ئاسای بوو ئەوا هەوکردنە infectionە جا جۆری جۆری هەوکردنەکە بەپێی زیاد بوونی جۆریکی WBC بەم شێوەییە:⬆ Neutrophlis: ئەوا هەوکردنی بەکتریاییە 
⬆ Lymphocytes: ئەوا هەوکردنی ڤایرۆسییە.
⬆ Eosinophlis: ئەوا هەستیاریە allergic یان parasiteمشەخۆرەیە
⬆ Monocyts: ئەوا glandular fever 
⬆ Basophlis; ئەوا Immune disease

Plateletes: 
ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی کەم بێ ئەوا Thrombocytopenia بۆ دڵنیا بوون پێویستە bleeding test بۆ بکەی ئەگەر هاتوو زیاتر لە 7 خولەک بوو لەوانەییە 
Thrombocytopenia
یان مۆخی ئێسک bone marrow لەتوانای نییە بڕی تەواو دروستبکات.
یان بەهۆ زۆر تێکشکاندنیانەوەیە 
ــ ئەگەر هاتوو ژماردنی Plate ئاسایی بوو بەڵام کێشەی خوێن بەربوونی هەبوو ئەوا بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەییە:

1)هەبوونی کێشە لە فرمانی Plates وەکو لە Von willbrand diseases دا ڕوودەدات 

2)هەبوونی کێشەی مەینی خوێنە وەکو لە Hemophilia دا هەیە.

3_ کێشە هەبوون لە بۆرییەکانی خوێن بەزۆر لەنوخۆشی Henoch Schonlein Purpura دا هەیە.

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
#شێوازی_ئیشپێکدنی_ئامێرەکە_Colter
1- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube ێکی سەر مۆرەوە.
2- پاشان Tube کە لەسەر خولێنەر( Shaking ) دا دەێین بۆ ئەوەی خوێنەکە لەگەڵ مادەی anticoagulant کە تێکەڵ ببێت لە ناو Tube کە بۆ ئەوەی خوێنەکە نە مەیەت .
3- دواتر ناوی کەسەکە لە ئامێرەکە دەنوسین لە بەشی New Sample.
4- پاشان خوێنەکە دەخەینە بەردەم توڵی ئامێرێکەوە و دەست دەنێین بە دووگمەی Start و ئامێرەکە بڕی پێویست لە خوێن هەڵدەمژێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان ، دوای کەمتر لە خولەکێ ئەنجاممان دەداتێ و پاشان Print ی دەکەین.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 
ئـامـادەکـردنـی // #Ahmad_Star