سوودەکانی شیری دایک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 30 يونيو 2018

سوودەکانی شیری دایک

👈🍼 ئایە سودەکانی شیردان بۆ دایک و کۆرپە دەزانیت چیە؟؟؟

🎈سودەکانی شیری دایک بۆ کۆرپەلە:-

1️⃣ـ سەرەتایی شیردانی دایک واتە ژەکی دایک زۆر بەسوودە بۆ منداڵ خانمان ئەم خاڵە لە بیر مەکەن.
2️⃣ـ گەشەی منداڵ باشترو خێراتر دەکات.
3️⃣ـ منداڵ لە ڕووی زاکیرەوە بە هێزترو زیرەک تر دەکات.
4️⃣ـ پوکو ددانی منداڵ بە هێز دەکات.
5️⃣ـ مەناعەی منداڵ زیاد دەکات، ئەگەر منداڵەکە توشی پەتاو نەخۆشی بێت زووتر ڕزگاری دەبێت بە هۆی زۆری و بەرزی مەناعەوە.
6️⃣ـ منداڵەکە کەمترتوشی ئێکزیماو سوتانەوەی ناوگەڵ دەبێت.
7️⃣ـ خۆشەویستی زیاتر درووست دەبێت لە ڕوی عاتفیەوە لە نێوان دایک و منداڵەکەدا.
8️⃣ـ ئەگەر منداڵەکە هەرچەندە قەڵەو بێت بە شیری دایک، ئەوا ئە ڕێژە زۆرەی قەڵەویەی هێچ موزاعەفاتێک و کێشە بۆ منداڵەکە دروست ناکات چونکە تەبیعیە.

👈سودەکانی شیردان بۆ دایکەکە:-

1️⃣ـ شیردان ڕاستەو خۆ دوای منداڵبون بە تایبەت ژەکی دایک وا لە ڕەحمی دایک دەکات لە کورتترین ماوەدا بچێتەوە شوێنی خۆی.
2️⃣ـ تەندروستی دایکەکە جێگیر ترو باشتر دەبێت.
3️⃣ـ ئەو دایکانەی کە شیر دەدەن بە منداڵەکانیان 50% ئەگەری توشبون بە شێر پەنجەی مەمک کەمتر دەبێت لەسەریان.
4️⃣ـ شیردان بە منداڵ ئەگەری شێر پەنجەی ڕەحم لە خانمانا کەمتر دەکاتەوە.
5️⃣ـ شیردان بە منداڵ هۆکارێکە بۆ تێک نە چونی هۆڕمۆنەکانی تری خانمان