زیپکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 30 يونيو 2018

زیپکە

زیپکە   ( Acne )
 زیپکە حاڵەتێکە کاتێک ڕوودەدات کە خانەکانی سیکڵدانۆچکەی موو پڕ دەبن لە چەوری و خانەکانی پێست دەمرن ،ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکەی قنچک ڕەش یان سپی بەزۆری لەسەر ڕووی دەم و چاو و سنگ و ناوچەوان و بەشی سەرەوەی پشت و شان دەردەکەوێت چوونکە لەم شوێنانەدا چەوریە ڕژێنەکانی زیاتر تێدایە وە پەیوەست دەبن بە خانەکانی سەلکی موو ، زیپکە زیاتر باوترە لە هەرزەکاراندا بەڵام ئەگەری ڕوودانی هەیە لەهەر تەمەنێکدابێت.
هۆکارەکانی درووستبونی زیپکە:-
بە گشتی چوار هۆکار و فاکتەری سەرەکی هەیە ئەوانیش بریتین لە :-
- زۆر بەرهەمهێنانی چەوری لەلایەن چەوریە ڕژێنەکانەوە.
- قەپاتبونی خانەکانی سەلکی موو پاشان مردنی خانەکان.
- بەکتریا.
- زیاد لە پێویست چالاکی هۆرمۆنی ئەندرۆجینەکان.
 هەندێ جۆری زیپکە پەڵەیەکی بەرزبوەوەی سور دروستدەکات کە لوتکەکەی سپییە و دروستدەبێت کاتێک خانەکانی سەلکی موو دەگیرێت و بلۆک دەبێت و توشی هەوکردن بە بەکتریا دەبێت .
ئەو هۆکارانەی کە مەترسیدارن بۆ دروستبونی زیپکە:
 - هۆرمۆن :- هۆرمۆنی ئەندرۆجینەکان دەردانی زیاددەکات لەماوەی قۆناغی هەرزەکاری لە کوڕان و کچانیشدا ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی چەوریە ڕژێنەکان و زیاد دەردانی چەوری.
 هەروەها گۆڕانکاری هۆرمۆنات لەماوەی قۆناغی سکپڕی لە ئافرەتاندا و بەکارهێنانی حەبی مەنع دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە ، هەروەها کەمی بڕی ئەندرۆجین لە سوڕی خوێندا لە ئافرەتاندا زیپکە دروستدەکات.
 - دەرمان :- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان دەبنە هۆی دروستبونی زیپکە وەک گروپی Corticosteroids و تێستێسترۆن....
- خۆراک:- شیری چەوری لێگیراو و خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرایت  وەک نان و چیپس ئەمانە زیپکە دروستدەکەن ، هەروەها چۆکولاتە مەترسی دروستبونی زیپکە زیاددەکات.
- سترێس :- سترێس و پەستانی دەروونی هۆکارێکی دیکەیە بۆ دروستبونی زیپکە.
ئەو هۆکارانەی کە مەترسی زیاتر دروستدەکەن بۆ دروستبونی زیپکە :-
 - تەمەن:- ئەگەرچی زیپکە لە هەر تەمەنێکدا ئەگەری دروستبونی هەیە ، بەڵام لە تەمەنی هەرزەکاریدا (13-19) ساڵی زیاترە.
- گۆڕانکاری هۆرمۆنی
 - بۆماوەیی:- ئەگەر لە خێزانەکەتدا دایک و باوک یان هەر کەسێکی دیکەی خێزانەکەت زیپکە تێیاندا دروستبوبێت ئەوا لە منداڵەکانیشدا ئەگەری دروستبونی زیاترە.
 - بەرکەوتن بە ماددەی چەور یان چەورکراو :- بەکارهێنانی هەندێ کرێم یان شامپۆی چەور یان ئیشکردن لە ژینگەی چەور وەک مطبخ هۆکارێکی دیکەیە....