لەجێ چوونی سمتی مناڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 14 يوليو 2018

لەجێ چوونی سمتی مناڵ

#هەندێ جار لە #جێچوونی سمت #دەستنیشان ناکرێت #تا #منداڵەکە دەستبە #رۆیشتن نەکات ،#ئەمەش وا لە #دایک و #باوکان دەکات #لەکاتی رۆیشتندا #ئاگاداری #کێشەی شەلین و #کەوتنی #منداڵەکەیان بن.

بەشی :: راگەیاندن

زۆرجار حاڵەتی دەرچونی جومگەی سمتی منداڵی کۆرپە روودەدات و هەستی پێناکرێت تا گەورە دەبێت ،ئەمەش چارەسەرەکەی قورس تر دەکات گرفتەکە ئاڵۆز دەکات ،بۆیە دەبێت دڵنیابوون لە تەواوی جومگەی لەشی منداڵ زوو دەستنیشان بکرێت بەوەی لە (۱۰) رۆژی یەکەمیدا لەلایەنی پزیشکیەوە بپشکنرێت، دووبارە کاتێک تەمەنی دەبێتە (٣)سێ مانگ دووبارە منداڵەکە بپشکێنرێتەوە.

ئەگەر لەم کاتانەدا ناتەواویەک لە جومگەیەک بەدیکرا ئەوا دەبێت راستەوخۆ چارەسەر بکرێت.
پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییە زۆربەی منداڵەکان لە گیروگرفتی نەشتەرگەری جومگەکان رزگار دەکات و هەر لە سەرەتاوە چارەسەرکردنی جومگە لە جێچووەکەش زۆر ئاسان دەکات.

بەم #هەنگاوانە دایکان و باوکان دەتوانن لەجێچوونی سمت پێش پێگرتنی کۆرپەکەیان دەستنیشان بکەن:-

۱-کاتێک کۆرپەکەت دەپێچیتەوە قاچێکی کورت ترە لەوی تریان.

۲-لە کاتی پاککردنەوەیدا قاچە دەرچووەکەی کەمتر دەکرێتەوە ،یان لەوانەیە ئەگەر زۆری لێبکەیت کرتەیەک بکات و کۆرپەکە بگری.

۳- کاتێک دەتەوێت بەپێوە بیوەستێنیت ،قاچ دانانێت بۆ وەستان.

٤- ئەگەر لایەک دەرچووبێت لۆچەکانی رانی وەک یەک نین.

٥- هەرکاتێک منداڵەکەت پێی گرت و هەنگاوی نا ،بەو لایەدا دەشەلێت کە قاچی دەرچووە.