&&& سه‌رئێشه‌ی مناڵ : ئه‌م خاڵانه‌ت له بیر نه‌چێت :
&&& هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی سه‌رئێشه‌ی مناڵ :
---- سه‌رئێشه له مناڵان زۆر باوه و گه‌لێک جار ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ڵامه‌ت ، نه‌خواردنی بڕی پێویست له خۆراک ، نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ، که‌م خه‌وی ، قه‌له‌قی و ترس ، زه‌برێکی ساده به سه‌ری مناڵ بکه‌وێت به‌ڵام کۆمه‌ڵێک حاڵه‌ت هه‌یه که پێویسته به خێرایی مناڵ سه‌ردانی پزیشک پێ بکرێت ۰
&&& هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی سه‌رئێشه‌ی مناڵ :
---- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژانه‌سه‌ر مناڵان ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو ؛ پێویسته به زوویی پیشانی پزیشک بدرێت :
۱ ـــ ڕه‌قبوونی مل و تا و سه‌رئێشه : ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( السحایا ) یان هه‌وکردنی مێشک بێت ۰
۲ ـــ کاتێ ئازاری سه‌ر زۆر بێت و به به‌کارهێنانی پاڕاستۆڵ یان پڕۆڤین چاک نابێت ۰
۳ ـــ ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و سه‌رئێشه : به بێ بوونی تا یان سک چوون و پاش که‌وتنه خواره‌وه یان زه‌به‌ر به‌ر سه‌ری مناڵ که‌وت بێت : چونکه ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ر بوونی ناو مێشک هه‌یه ۰
٤ ـــ خه‌واڵوویی نائاسایی یان بوونی کێشه له‌ڕوێشتن ، قسه‌کردن یان ڕێگری گرتن له چالاکی ڕۆژانه وه‌ک ده‌وامی قوتابخانه ۰
٥ ـــ کاتێ سه‌رئێشه‌که ئه‌بێته هۆی خه‌به‌رکردنه‌وه‌ی مناڵه‌که ؛ بێ گومان مناڵان به هۆکاری جیاوازه‌وه به‌رده‌وام خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رئێشه‌که‌وه بێت پێویستی به سه‌ردانی پزیشک ده‌کات ۰
٦ ـــ کاتێ سه‌رئێشه‌که کاتی پاڵ که‌وتن زیاد ده‌کات چونکه ڕه‌نگه نیشانه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری ناو سه‌ر بێت ۰
۷ ـــ کاتێ سه‌رئێشه‌که به‌رده‌وام یان زوو زوو دووباره بێته‌وه و ڕێگری بکات له چالاکی ڕۆژانه‌ی ئاسایی مناڵه‌که ۰
۸ ـــ بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌کی تری نامۆ وه‌ک بوارنه‌وه ، دڵ په‌له‌په‌ل کردن ، سڕ بنی ده‌ست و پێ ، نه‌مانی جووڵه له ده‌ست و پێ له لایه‌ک هه‌ردوولای له‌ش ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
