#دکتۆرەکان ئاگاداری ئەم #کەسانە دەکەنەوە #کاتێک ئەم (٨) #نیشانانەیان لێدەرکەوت با #سەردانی نەخۆشخانە #بکەن
پسپۆرانی نەخۆشیەکانی هەناوی دەڵێن :كۆڵۆن زاراوه‌یه‌که به هه‌ڵه له نێو خه‌ڵکی به‌کارده‌هێندرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نها غازاتی هه‌بێت، له‌وانه‌یه بڵێت "کۆلۆن"م هه‌یه! له راستیدا هه‌موومان کۆڵۆنمان هه‌یه! ،چونکه کۆلۆن ئه‌ندامێکه له له‌ش. 
وشه‌ی کۆڵۆن له وشه‌ی "colon" ی ئینگلیزییه‌وه هاتووه که زاراوه‌یه‌کی زانستییه مانایی (به‌شی سه‌ره‌کی ریخۆڵه ئه‌ستووره)ده‌گه‌یێنێت. هه‌موومان جار و بار تووشی غازات ده‌بین، ئه‌مانه ئاسایین، به‌ڵام پزیشکەکان دەڵێن:"دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه، مانایی کێشه ده‌گه‌یێنیت له کۆڵۆندا" پێویستە دەسبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن.
 ئەو نیشانانەی گومانی بونی گرفت لەکۆڵۆندا لێدەکرێت نابێ پشتگوێ بخرێن ئەمانەن :-
١- ھەبوونی ئازار له سک. 
٢- گۆڕان له نه‌ریتی رۆژانه‌ی پیسایی کردن. 
٣-سکچوون یا قه‌بزی. 
٤- هێلنج و رشانه‌وه. 
٥- ده‌رچوونی کێم و ده‌ردراوه له‌گه‌ڵ پیسایی. 
٦- خوێن ده‌رچوون له کۆم یا له‌گه‌ڵ پیسایی. 
٧- سک هه‌ڵئاوسان "به ته‌نها سک هه‌ڵئاوسان له‌وانه‌یه هۆکاره‌که‌ی غازات بێت". 
٨- دابه‌زینی کێش به بێ هۆکار "له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی
تر".
 
