ئازاری ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 3 يوليو 2018

ئازاری ئەژنۆ

‌هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆكان وچۆنیەتی ڕێگریكردن لە دروست بوونی:-

ئازاری ئەژنۆ یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی ڕوبەروی خانمان و پیاوان دەبێتەوە ، چەند هۆكارێك هەیە ئەم ئازارە لە ئەژنۆكاندا دروست دەكات لەوانەش:

1-ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە و قەڵەون بەهۆی ئەوەی پەستانی زۆر لەسەر ئەژنۆكانیان دروست دەبێت و زۆر وەستان بەپێوە و ڕۆیشتن و دانیشتن توشی ئەم ئازارەیان دەكات .

2-توشبوون بەئێسكە نەرمە یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی دروست بوونی ئازار لە ئەژنۆكاندا .

3-هەوكردنی كڵاوەی ئەژنۆ و ڕۆماتیزمە  دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە ئەژنۆكاندا و ئەمەش جوڵەی كەسی نەخۆش قورس و ئاڵۆز دەكات .

4-ڕەگەز كاریگەری دەبێت لەسەر ئەم نەخۆشیە ، خانمان زیاتر لە پیاوان ئازار لە ئەژنۆكانیاندا دروست دەبێت .

5-هەوكردنی بەستەرەكانی كڵاوەی ئەژنۆ وادەكات مرۆڤ هەست بە ئازاری ئەژنۆكانی بكات .

6-ئەو كەسانەی دەچنە تەمەنەوە زیاتر توشی ئەم كێشەیە دەبن .

7-جوڵەی ناتەندروست و هەڵە هۆكارە بۆ دروست بوونی ئەم ئازارە لە ئەژنۆدا .

چەند ڕێنماییەكی پێویست لەكاتی دروستبوونی ئەم ئازارە لە ئەژنۆكاندا .

1-دوای ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی ماندووكەر كیسەی سەهۆڵ لەسەر ئەو جومگانەت دابنێ كە بە ئازارەكەی ماندوی كردویت .

2- هەوڵبدە كێشت زیاد نەكات بۆ ئەوەی ئەم كێشەیەت بۆ دروست نەبێت .

3- لەكات و شوێنی كاركردنت زۆر دامەنیشە و ناوبەناو بجوڵێ بۆ ئەوەی ئازار لە ئەژنۆكانتدا دروست نەبێت .