هۆکاری شێرپەنجەی پرۆستات - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 9 يوليو 2018

هۆکاری شێرپەنجەی پرۆستات

كوردى / عربي

شێرپەنجەی پرۆستات (بەشی سێیەم)

هۆکارەکانی تووش بوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات:

لەسەر ئاستی جیهان، شێرپەنجەی پڕۆستات دووەم باوترین شێرپەنجەیە لە پیاوان لە دوای شێرپەنجەی سیەکان، وە لە هەر هەشت پیاو یەکێك تووشی ئەبێت. 
گرنگترینی ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد ئەکەن ئەمانەن:
- تەمەن: شێرپەنجەی پڕۆستات لە خوار تەمەنی ٤٠ ساڵی دەگمەنە، بەڵام دوای ئەوە لەگەڵ گەورە بوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە خێڕایی زیاد ئەکات. لە توێژینەوەیەك کە لە چەند وڵاتێك ئەنجام درا، پشکینیان بۆ پڕۆستاتی پیاوان کرد لە  دوای مردن، دەرکەوت ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان لە ٧١-٨٠ ساڵ بوو، نزیکەی ٨٠٪ یان شێرپەنجەی پڕۆستاتیان هەبوو. 

- نەژاد (الأصل العرقي): لە ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپیەکان، شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاوە ڕەش پێستەکان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ پیاوە سپی پێستەکان (هەتا ١٠٠ پیاوی سپی تووش ئەبن، ١٦٠ پیاوی ڕەش پێست تووش ئەبن). ئەوە لەوانەیە پەیوەندەی بە هۆکارە بۆماوەییەکان یان هۆکارە ژینگەییەکانی وەکو خواردن هەبێت. 

- هۆکارە بۆماوەییەکان: ئەو پیاوانەی کەسێکی نزیکیان تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات یان هەر شێرپەنجەیەکی دی بووبێت (بەتایبەتی لە تەمەنێکی بچووك) ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاتر ئەبێت. 

- جگەرکێشان ئەگەری تووش بوون بەو شێرپەنجەیە زیاد ئەکات، وە ئەگەری مردن زیاتر ئەکات لەوانەی کە تووش بوون.

- قەڵەوەی ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد ئەکات.

- هۆکارە خۆراکیەکان: ئەو پەیوەندیانەی لە نێوان شێرپەنجەی پڕۆستات و خۆراك تێبینی کراون ئەمانەن:
• زۆر خواردنی چەوری و گۆشتی ئاژەڵ (گۆشتی سۆر) ئەگەری تووش بوون زیاد ئەکات
• کەم خواردنی سەوزە ئەگەری تووش بوون زیاد ئەکات. تێبینی: پەیوەندی نێوان کەم خواردنی میوە بە شێرپەنجەی پڕۆستات لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ سەوزە
• خواردنی تەماتە (کە ماددەیەکی تێدایە پێی ئەڵێن لایکۆپین - Lycopene) ئەگەری تووش بوون کەم ئەکات
• خواردنەوەی کحول ئەگەری تووشبوون زیاد ئەکات (بەتایبەتی لەوانەی کە کەمیەتێکی زۆر ئەخۆنەوە)
• خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجەی پڕۆستاتی کوشندە کەمتر ئەکات (چونکە وەکو لە بەشەکانی تر باسمان کرد: هەموو شێرپەنجەیەکی پڕۆستات کوشندە نیە)

ئەگەر خوێندەنەوەی ئەو بابەتە سوودی هەبوو بۆت، تکایە شێیری بکە با خەڵکی تریش سوودی لێ ببینن.

بە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان

دکتۆر سەرکەوت خۆشناو
پسپۆری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.
MBChB, MSc and PhD in Oncology (UK), MRCP(UK)
#1275s

سرطان البروستات ( القسم الثالث)

عوامل الاصابة بسرطان البروستات:
یعتبر سرطان البروستات علی مستوی العالم ثاني اشهر سرطان بعد سرطان الرئة، حیث یصاب رجل واحد من بین كل ثمان رجال.

اهم العوامل التي تسبب الاصابة بسرطان البروستات هي:
- العمر: سرطان البروستات تحت عمر ٤۰ سنة نادر؛ ولكن بعد ٤٠، تزداد الاصابة بهذا السرطان بزیادة العمر بشكل سريع. في احد الابحاث التي اجریت في عدة دول، أجروا فحص لبروستات الرجال الميتين و الذین اعمارهم كان بين ۷۱- ٨۰ سنة، حوالي ٨۰% منهم كان لدیهم سرطان البروستات. 

- الاصل العرقي: في امریكا والدول الاوروبیة اصابة سرطان البروستات في الرجال ذات الجلد الاسود اكثر مقارنة بالرجال ذات الجلد الابیض (الی ان یصاب ۱۰۰ رجل ابیض اللون یصاب ۱٦۰ رجل اسود اللون). و یحتمل ان یكون لهذا علاقة بالعوامل الوراثیة او العوامل البيئية.

- العوامل الوراثیة: الرجال الذین لدیهم شخص قریب مصاب بسرطان البروستات او اي نوع آخر من انواع السرطان (خاصة في عمر مبكر و صغیر السن) احتمال اصابتهم بسرطان البروستات یكون اكبر.

- تدخین السكایر یزید من نسبة الاصابة بهذا النوع من السرطان. 

- السمنة ایضا عامل یسبب من احتمالیة الاصابة بسرطان البروستات.

- العوامل الغذائیة: العلاقة التي لوحظت بین سرطان البروستات والطعام تلخص بالاتي:
• قلة تناول الخضراوات یسبب في زیادة الاصابة.
• تناول الطماطة: تحتوي الطماطة علی مادة تسمی بلایكوبین Lycopene) والتي تؤدي بدورها الی خفض نسبة الاصابة بسرطان البروستات.
• تناول الكحول ایضا یعمل علی زیادة نسبة الاصابة بالمرض (خاصة عند تناول كمیات كبیرة منه).
• تناول القهوة یعمل علی خفض نسبة الاصابة بسرطان البروستات الممیتة او (القاتلة). مثل ما ذكرنا في الاقسام الاخری: لیست كل انواع سرطان البروستات قاتلة.

اذا  رأیت فائدة في قراءة الموضوع ارجو المشاركه لكي تعم الفائدة علی الجمیع.

مع تمنیاتنا بالصحة والعافیة للجمیع

دكتور سەرکەوت خوشناو
اختصاصي في علاج الاورام
MBChB, MSc and PhD in Oncologg (UK), MRCP(UK) 

#1275s