باشترین و خراپترین خۆراكەكان بۆ غودە چین؟!!👇👇👇
.
.
غودە ڕژێنێكی بچوكە دەكەوێتە ناوەندی ملی مرۆڤ، ماڵپەڕی (wikipedia) چەند زانیارییەكی سەبارەت بە غودە بڵاوكردووەتەوە، باشترین و خراپترین ئەو خۆراكانەی خستووەڕوو كە بەسوودن یاخود زیان بە غودە دەگەیەنن.
ئەم ڕژێنە بچووكەی ناو مل كە لە شێوەی پەپولەدایە، یارمەتیی ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پلەی گەرمیی لەش و لێدانی دڵ دەدات، ئەگەر ڕێژەی هۆڕمۆنی TH زیاد بكات كە غودە دەریدەدات، دەبێتە هۆی قەڵەویی و خەمۆكیی و هەستیاریی و هەستكردن بە سەرما، بەڵام ئەگەر ئەم هۆڕمۆنە كەمبكات، دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێش و ناجێگیربوونی لێدانی دڵ و ئارەقكردنەوە و دڵەڕاوكێ.
خراپترین ئەو خۆراكانەی زیان بە غودە دەگەیەنن:
ماددەی گلۆتین، كە لە گەنم، نان، شێلم و هەویر هەیە
خواردنە لەقوتوونراوەكان
خواردنە ئامادەكراوە خێراكان
خواردنەوە گازییەكان
باشترین خۆراكەكان بۆ غودە:
ماست
شیر
مریشك و گۆشتی گوێرەكە
ماسی
هێلكە
شیلك و تووەكان
قەڕنابیت و كەلەرم و برۆكلی
پاقلەمەنییەكان