ديارده‌ى شلل له‌كاتى خه‌وتن (شلل النوم / الجاثوم / sleep paralysis)
زۆرێك له‌خه‌ڵكى به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان له‌نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵه تووشى ئه‌م ديارده‌يه ده‌بن (كه بريتيه له حاڵه‌تى له‌خه‌وهه‌ڵسان ياخود به‌ئاگابوون به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانی له‌شت بجووڵێنى )
ديارده‌كی ترسناكه و له‌زۆربه‌ى كات كه‌سى توشبوو هه‌ست ده‌كات په‌ستانێكى زۆر له‌سه‌ر سنگيه‌تى (ياخود كه‌سێك له‌سه‌ر سنگى دانيشتووه و هاوكات كه‌سى تووشبوو ناتوانێ به‌هيچ جۆرێك بجووڵێ ياخود هاواربكات و ده‌نگ دروست بكات) وة زۆركات كه‌سه‌كه تووشى تهيئات ياخود بينيني شك و شێوه‌ى ناراسته‌قينه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ديارده‌كه به‌يه‌كه‌وه ڕووده‌ده‌ن
به‌زۆرى ئه‌م ديارده‌يه ڕووده‌دات له‌كاتى خه‌وتن له‌سه‌رپشت و له‌نێوان چه‌ند چركه‌يه‌ك بۆ چه‌ند خووله‌كێك ده‌خايه‌نێت وده‌كرێ له‌شه‌وێكدا چه‌ندجارێك دووباره ببێته‌وه
هۆكارى ئه‌م ديارده‌يه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زوو هه‌ڵسان له‌يه‌كێك له‌قۆناغه‌كانى خه‌وتن كه‌پێى ده‌گوترێ ڕيم(REM Sleep) له‌م قۆناغه‌دا مێشكى مرۆڤ زۆر چالاكه وخه‌ونى جۆراوجۆر دروستده‌بێت و هه‌ربۆيه‌ش له‌م قۆناغه‌دا ماسولكه‌كانى له‌ش له‌كارده‌كه‌ون واتا له‌ش شلل ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى خه‌وبينين دا مرۆڤ له‌شوێنى خۆى نه‌جوولێت و كاردانه‌وه‌ى بۆ خه‌ونه‌كه‌ى نه‌بێت.. له‌كاتی ڕوودانى ئه‌م ديارده‌يه مێشكى مرۆڤ خێرا له‌م قۆناغه‌ى خه‌وتن دێته ده‌ره‌وه به‌ڵام هێشتا لاشه‌ى مرۆڤه‌كه له‌هه‌مان قۆناغ ماوه‌ته‌وه و دواكه‌وتووه بۆيه ناتوانێ بجووڵێ ووێنه‌ى دێ‌و و شتى نامۆ ده‌بينێت
له‌كاتى سترێس زياتر ده‌بێت
بۆ زانياريتان هيچ په‌يوه‌ندى به جن و شتى وا نيه.