سڕبونی دەست و قاچ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 9 يوليو 2018

سڕبونی دەست و قاچ

هۆكارەکانی سڕبوونی قاچ‌ و ده‌ست : 
بەلایک و کۆمێنتی ئێوە بەردەوام دەبین  شەیری بکەن بۆئەوەی زۆرترین کەس سوودببینێت ...

سڕبونی‌ قاچ‌و ده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاری‌ هیلاكی‌ زۆربێت یان نیشانه‌یه‌كی‌ خراپ بێت بۆ تیكچونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك جه‌ڵده‌ی‌ دڵ‌و مێشك بۆیه‌ گرنگه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانرێت:

1- په‌ستانی‌ ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان: له‌ئه‌نجامی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ رۆژانه‌وه‌ دێت وه‌ك وه‌ستانی زۆر یان به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر پاش ئه‌وه‌ی‌ په‌ستان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دڕكه‌په‌تكی‌ (حبل شوكی‌) مرۆڤ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ به‌باشی‌ كاری‌ خۆیان نه‌كه‌ن به‌مه‌ش هه‌ست به‌سڕبون ده‌كرێت له‌ده‌ست‌و قاچدا.

2- كه‌می‌ ئۆكسجینی خۆراك: ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست خۆراك نه‌گاته‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان ئه‌وا دڕكه‌په‌تك به‌نیشانه‌ی‌ ئازارو سڕبون له‌ده‌ست‌و قاچدا دروست ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆكاری‌ گیرانی‌ مولوله‌ی‌ خوێنهێنه‌ره‌كان وه‌ك به‌رزی‌ كۆلسترۆل یان چه‌وری‌ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك‌و دڵ.

رێنمایی‌: وه‌رزشكردن‌و رۆیشتن‌و مه‌له‌كردن و خواردنی‌ ته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكخراو له‌ژێر چاودێری‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ شاره‌زا تاكو به‌دوربیت له‌و كێشه‌یه‌.