تاقمی ددان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 14 يوليو 2018

تاقمی ددان

ئەو كەسانەی كە تاقمی ددانیان هەیە:
1.تاقمی ددان پێویستە لە ماڵەوە فڵچەیەكی بۆ تەرخان بكرێت و پاك بكرێتەوە ڕۆژانە.(پاك ڕاگرتنی تاقم زۆر زەروورە).
2.پێویستە بەئاگاداریەوە هەڵبگیرێت, چونكە لە كاتی كەوتنیدا ئەگەری شكانی هەیە.
3.پێویستە شەوانە دابنرێت و بخرێتە ناو ئاوەوە.
4.لەكاتی دروستبوونی برینی ناو دەم و پەڵەی سپی پێویستە سەردانی پزیشكەكەی بكاتەوە.
5.تاقمی شل و شكاو زیان بەخش بێت بۆ ناو دەم, بۆیە لەو كاتەدا پێویستە سەردانی پزیشكی ددان بكرێت ولای پزیشك چارەسەر بكرێت.

د.هاوکار