شاف - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 19 أغسطس 2018

شاف

شاف ( Suppostory ) چی یە و چۆن ئیش دەکات لە لەشماندا ؟

شاف مادەەکی ڕەقە و  بە پێی جۆری ئەو دەرمانەی تێیدایە  پێکهاتەکەی دەگۆڕێت . بەڵام بەزۆری پێک دێت لە جۆرێک لە ڕۆنی ڕوەکی ودەرمانە پزیشکیەکە کە لەناو ڕۆنە بەستوەکەدا هەڵدەگیرێت ، كاتێک شاف لە ڕێگەی کۆمەوە هەڵدەگیرێت پلەی گەرمی لەش هەڵدەستێ بە تواندنەوەی ڕۆنەکە و بەمەش دەرمانەکە لەسەر پەردەی لینین (Lining) ی کۆتای بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە گەورە بڵاو دەبێتەوە و دواتر  دەرمانەکە هەڵدەمژرێت بۆناو سوڕی خوێن و دواتر بۆ ئەندامەکانی تری لەش

لێرەدا شاف بۆ ئافرەتان كە لەڕێگەی زێوە هەڵدەگیرێت میکانیزمی ئیش کردن و جۆری پێکهاتەکەشی دەگۆڕێت .

ڕێگەکانی هەڵگرتنی شاف

۱ـ شاف لەڕێگەی کۆمەوە

۲ـ شاف لە ڕێگەی زێ وە کە تایبەتە بە ئافرەتان  

۳ـ شاف لە ڕێگەی بۆری میزەوە کە تایبەتە بە پیاوان" ئەمەش لە حاڵەتێ کاتێک لە ڕێگەی Urethera بۆری میز هەوڵ بدرێت میزی کۆکراوەی میزەڵدان فڕئ بدرێتە دەرەوە کە بەهۆی بونی کێشەو هەوکردنی بۆری نێوان میزەڵدان و چۆک( زەکەر) نەخۆشەکە نەتوانێت میز بکات"" بەڵام ئەم جۆرە شافە لەئێستا زۆر پشتی پئ نابەسترێت و بەکارهێنانی کەمە .

تێبینی
۱ـ پێش ئەوەی شافەکە هەڵبگریت دەبئ خۆت خاڵی بکەیتەوەو خۆت پاک بکەیتەوە 

۲ـ باشتر وایە لە شەواندا یان لەکاتی پشوداندا شاف هەڵ بگیرێت یان پاش هەڵگرتنەکە ماوەیەک پشو بدەیت
۳ـ باشتر وایە پێش چەند دەقیقەیەک شافەکە لە شوێنێکی ساردی وەک فرێزەری سەلاجە دا دابنرێت بۆ ئەوەی تەواو ڕەق ببێ و لە کاتی هەڵگرتنیدا بەتەواوی بگاتە شوێنی دیاری کراو

٤ـ نابئ شاف بە دوو لەت کراوی بەکار بهێنرئ یان بیکەی بە چەند پارچەیەکەوە بە مەبەستی ئەوەی بڕێکی کەمتر لەو دەرمانە بدرێت بە نەخۆشەکە چونکە دابەش بوونی دەرمانی ناو شافەکە بە یەکسانی دابەش نەکراوە بەسەر قەبارەی شافەکەدا

..........