#نه‌خۆشی_سه‌ده‌ف : #دا‌ء_الصدفية : #Psoriasis
نه‌خۆشییه‌كی باوه ، ڕێژه‌ی ١-٣ % خه‌ڵكی توشی ده‌بن، له سپی پێسته‌كاندا زياتره ، هه‌موو ته‌مه‌نێك توشی ده‌بێت به‌ڵام زياتر له ١٥-٤٠ ساڵی دا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه و په‌ڵه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ی دیاریكراوی سور یان په‌مه‌یی داپۆشراو به كاژێكی سپی زیوی ( كه به پێسته‌كه‌وه نووساوه ) تێدا ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌میشه له زیاد بوون و كه‌مبوون دایه . له‌وانه‌یه تا زووتر له ژیان دا ده‌ست پێبكات توند تر بێت و پتر ئه‌گه‌ری بۆماوه‌یی هه‌یه .
چۆنێه‌تی دروست بوونی : هۆكاری بنه‌ڕه‌تی نه‌زانراوه به‌ڵام بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌یی ڕۆڵیان هه‌یه . جۆری بۆماوه‌ییه‌كه فره جینییه Polygenic.
فاكته‌ره هانده‌ره‌كان (Triggering = Precipitating Factors ) :
١- زه‌بری ده‌ره‌كی Trauma
٢- ئیلتیهابات Infection
٣- هۆرمۆن Hormonal
٤- تیشكی خۆر Sun light
٥- ده‌رمان Drugs
٦- جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی
٧- فشاری ده‌روونی Stress
ژیانی نه‌خۆش : چونكه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و له‌گه‌ڵ ژیاندایه، له‌به‌رئه‌وه شێوازی ( ستایلی ) ژیان له‌باری ده‌روونی و فیزیكی تێكده‌چێت ، واتا هه‌ر وه‌ك نه‌خۆشی تری درێژخایه‌ن بۆ نمونه جومگه‌سۆ ، نه‌خۆشی شه‌كره ، شێرپه‌نجه ، .... ، توانای ده‌روونی و كاركردن كه‌م ده‌بنه‌وه ، ئاسان نییه كه نه‌خۆش ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی نه‌مێنێ و هه‌ر مه‌رهه‌م و ده‌رمان و تیشك و ، ..... به‌كاربێنێت .
جۆره باوه‌كان : Common Types
١- جۆری قوتكه‌یی Plaque type :- له هه‌موو جۆره‌كان باوتره ، په‌ڵه تووشبووه‌كان به زه‌قی سنوردارن ( چه‌ند ملیمێك تا چه‌ند سانتیمه‌ترێكن ) سورن یان په‌مه‌یین ، توێكڵه‌كانی سه‌ریان گه‌وره و زیوی وشكی فره‌گۆشه‌ن ، ئانیشك و ئه‌ژنۆ و بڕبڕه‌ی سمت و پێستی سه‌ر پتر ده‌گرنه‌وه .
٢- سه‌ده‌فی چه‌وره بیرۆیی Seborrhoeic like psoriasis
٣- سه‌ده‌فی هه‌ڵگه‌ڕاوه Inverse psoriasis
٤- سه‌ده‌فی دایبی Napkin psoriasis
٥- سه‌ده‌فی پێستی سه‌ر Scalp psoriasis
٦- سه‌ده‌فی دڵۆپه‌یی Guttate psoriasis
٧- سه‌ده‌فی نینۆك Psoriasis of nails
٨- جومگه‌سۆی سه‌ده‌فی Psoriatic arthritis
جۆری دیكه‌ش هه‌ن
چاره‌سه‌ری ده‌روونی:-
دڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆش و پشتگیری كردنی باری ده‌روونی گرنگن ، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه ، كه نه‌خۆشییه‌كه ناگوێزرێته‌وه و ده‌توانن مناڵیان ببێت و له‌كاره‌كه‌ی ( پیشه‌كه‌ی) به‌رده‌وام بێت پێویسته‌٠
چاره‌سه‌ری پزیشكیی :
هه‌ر تاكه كه‌سێك كه نه‌خۆشی سه‌ده‌فی هه‌بێت ده‌بێت به‌پێی خۆی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت ، چاره‌سه‌ركردن پشت ده‌به‌ستێت به : ته‌مه‌ن ، ڕه‌گه‌ز ، پیشه ، كه‌سایه‌تی ، باری ته‌ندروستی ، ژیری ، باری ئابووری ، جۆری سه‌ده‌فه‌كه و ماوه‌كه‌ی و ڕووبه‌ری توشبوو و شوێنی پێستی توشبوو.
نابێت چاره‌سه‌ره‌كه له نه‌خۆشییه‌كه به ئه‌ركتر و زیان به‌خشتر بێت ، تێگه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له فاكته‌ره وروژێنه‌ره‌كان و ماندووبوونی ده‌روونی و له‌شی و كه‌ڵكی تیشكی خۆر و ناگرنگی جۆری خواردن ، ئه‌مانه بۆ نه‌خۆش شی ده‌كرێنه‌وه.
١-چه‌ندین جۆری كرێم و مه‌ڵحه‌م و گیراوه و شامپۆ
٢- تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی B یان A
٣- كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند چاره‌سه‌رێك به‌یه‌كه‌وه Combined therapy
٤- چاره‌سه‌ری كیمیایی (ئه‌م جۆره‌ی چاره‌سه‌ری كیمیایی جیاوازه له‌و كیمیاییه‌ی بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به‌كاردێت و نابێته هۆی قژهه‌ڵوه‌رین و سه‌رڕووتانه‌وه)
٥- چاره‌سه‌ری بایۆلۆجی Biological agents
ئامادەکردنی :
دكتۆر دلێر رضا عبدالكريم
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری
دكتۆرا(بۆرد) له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری/ به‌غداد
هاوڕێی ئه‌نجومه‌نی عێراقی بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان
M.B.Ch.B F.I.C.M.S(Derma)
