--- باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دابه‌زاندنی کولیستڕۆڵی خراپ :
--- دابه‌زاندی کۆلیستڕۆڵ له ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه :
--- هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگی تر بۆ دابه‌زاندی کۆلیستڕۆڵی خراپ :
ـــــ به‌رزی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا یه‌کێکه له کێشه ته‌ندروستیه باوه‌کان که کۆمه‌ڵێک ده‌رئه‌نجامی زیانبه‌خشی هه‌یه چونکه ده‌بێته هۆی ته‌سک بوونه‌وه و ڕه‌قبوونی بۆری خوێنبه‌رکان که سهرنجام خوێن که‌متر ده‌گاته شانه‌کانی له‌ش ؛ بۆیه هۆکاری جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌ندین نه‌خۆشی تره .
--- باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دابه‌زاندنی کولیستڕۆڵی خراپ :
۱ ــــ زیره ، زه‌عفه‌ران ، شمڵی ، نه‌عنا ۰
۲ ــــ سیر ، خهرشوڤ ، قامیشی شه‌کر ۰
۳ ـــ چای سه‌وز ، گویژ و گه‌ڵای دارگویژ ۰
٤ ـــ چه‌ونده‌ر ، ده‌نکی که‌تان ۰
٥ ـــ بیبه‌ری توند ، القرفه ، خومره‌ی برنجی سوور ، زه‌نجه‌بیل ، سینه‌مه‌کی ۰
ـــــ تێبینی : به‌کارهێنانی ئه‌م گژوگیایه یارمه‌تی دابه‌زندانی کولیستڕۆڵ ئه‌دات به‌ڵام جێگه‌ی ده‌رمانی دابه‌زندنی چه‌وری ناگرێته‌وه و پێویسته تا کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ نه‌خۆش وازنه‌هێنێت له ده‌رمانه‌کانی ؛ هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی تری هه‌بوو ؛ ڕاوێژ بکات له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ی چونکه هه‌ندێ ده‌رمان له‌گه‌ڵ گژوگیا به یه‌که‌وه ڕه‌نگه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ بکه‌وێته‌وه ۰
ـــــ به‌کارهێنانی ئه‌م گژوگیانه ڕێگه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ خۆپاراستن له به‌رزی کولیستڕۆڵی خراپ ۰
&&& چه‌ند ڕێنمایی یه‌ک بۆ دابه‌زاندی کۆلیستڕۆڵ له ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه :
ــــ له ڕێگه‌ی ئه‌م خۆراکانه‌وه ده‌توانیت ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ نزم بکه‌یته‌وه و کۆلیستڕۆڵی باش به‌رزبکه‌یته‌وه:
ـــ سیر : خواردنی ۳ سیر ڕۆژانه ڕێگه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ره به‌ڵام به‌کوڵاوی سوده‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه ؛هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به شێوه‌ی حه‌پ بخورێت له به‌ر بۆنه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها پیاز کاریگه‌ری دابه‌زینی ئاستی کۆلیستڕۆڵی هه‌یه به‌ڵام به‌ڕاده‌ی سیر نا ۰
ـــ سپێناخ ؛ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به سه‌وزی بخورێت یان به کوڵاوی ۰
ــ سێوی سه‌وز : ڕۆژانه پێویسته ۲ـ۳سێوی سه‌وز بخورێت و هه‌روه‌ها شلیک و هه‌رمێ و تووتڕک و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز و چواله‌ی سه‌وز ۰
ـــ چه‌ره‌سات ؛ به تایبه‌ت گوێز و باده‌م و فستق و فستق عه‌بید ودهنکه کوله‌که ؛ به مه‌رجێک بڕێکی زۆری لێ نه‌خورێت چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه تا نه‌بێته هۆی زیاتر بوونی کێش و باشتره به کاڵی و بێ خوێ بخورێن ؛ نه‌وه‌ک به سوێرکراوی یان سوره‌وه‌کراوی ، بۆنموونه گۆێز دوو ده‌نک ، باده‌م ۱۰ـ ۲۰ ده‌نک .
ـــ زه‌یتی زه‌یتوون و ئۆڤۆگادۆ ؛ ڕۆژانه دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و باشتره بۆ چێشت لێنان بهکاربێت۰
ـــ شۆڤان ؛ چونکه بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایه و ناهێڵێت کۆلیستڕۆڵی باش بگۆڕێت بۆ جۆری خراپ و هه‌روه‌ها جۆ وههرزن و گه‌نمه کوتاو ؛ ئه‌توانرێت به کوڵاوی یان به شێوه‌ی شۆربا بخورێت۰
ــــ ماسی ؛ به تایبه‌ت ماسی سه‌لمون و سه‌ردین و تونه‌ی سپی ؛ باشتره هه‌فته‌ی ۲ـ۳ جار بخورێت به برژاوی و زۆری لێ نه‌خورێت ۰
&&&& هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگی تر بۆ دابه‌زاندی کۆلیستڕۆڵی خراپ :
ــــ دوورکه‌وه‌تنه‌وه له خواردنی چه‌وری و به‌زی گۆشتی ئاژه‌ڵ و پێستی مریشک و که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشتی سوور و جگه‌ر ۰
ــــ نهخوردانی فاست فوود وه‌ک هه‌مبه‌رگر و گه‌س و ستیک
ــــ نه‌خوادنی ئه‌و جۆره شیر و به‌رهه‌مانه‌ی شیر که چه‌وری زۆر تێدایه بۆ نموونه قه‌یماغ و که‌ره و له جیاتی ئه‌وه شیر‌و شیره‌مه‌نی که‌م چه‌وری بخورێت.
ـــ نه‌خواردنی ۳ هێلکه زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک دا و به‌کوڵاوی باشتره بخورێت ؛ ئه‌گه‌ر زیاتر خورا نابێت زه‌ردێنه‌که‌ی بخورێت ۰
ـــ به‌کار نه‌هێنانی ڕۆنی ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دره‌جی ڕووه‌کی و زه‌یتی گوێزی هیندی بۆ چێشت لێنان؛ باشتره زه‌یتی زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه وکهتان بهکاربێت۰
ـــ نه‌خواردنی ئاسکریم و سارده‌مه‌نی و شیرینی و خواردنه‌وه گازیه‌کان و که‌م خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش و قاوه۰
ـــ دابه‌زندانی کێش و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و خۆپارستن لێی ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان و چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی که‌م خه‌وی
ـــ وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان و نێرگه‌له یا که‌مکردنه‌وه‌یان ، هه‌روه‌ها وازهێنان له خواردنه‌وه کهولیه‌کان یا که‌مکردنه‌وه‌یان ؛ به‌ڵام پێویسته بڵێم خواردنه‌وه‌ی یه‌ک پێک شه‌رابی سوور ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ داده‌به‌زێنیت
ــــ زۆر خواردنی سه‌وزه له‌گه‌ڵ خواردنی میوه سێ جار له نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنی پاقله‌مه‌نیه‌کان به تایبه‌ت سۆیا و باشتره به سه‌وزی وکوڵاوی بخورێن .
ــــ خواردنی حه‌پی ئۆمێگا سێ که ڕۆن ماسی ناسراوه۰
ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی خوێی چێشت و باشتره به‌هارات به‌کاربێت له بری خوێ له چێشت لینان دا ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی