💢 گـــــرنگترین پـشکنیــنەکــانی پێــش هـــــاوسەرگیری......
1- پــشکنینی کـــاملی پێکــــهاتەکـــانی خــــوێن (CBC) بـــۆ هەردوو ڕەگــەز بـــۆ زانینی ڕێــژەی هیمۆگڵۆبین و دڵــــنیا بوونەوە لە هــەردوو ڕەگـــــــەز و نەبــوونی جـــۆرەکانی ئــەنیمیا کــەجــۆری زۆری بـــۆ ماوەییە ( وراثية).
نەخــۆشی کەم خوێنی تالاسیمیا ( الثلاسيميا) بـاوترین جۆری کەمخوێنی بۆ ماوەییە.
2- پشــکنینی جــۆری خوێن ( Blood Group) و دیــاری کــردنی هــۆکاری ريسس (RH) بۆ هـــەردوو ڕەگــەز.
چــونکە لایەنی پزیشکی بـە باشی دەزانێت کە هەردوو ڕەگەز هــەڵگری هەمان ( RH) بن.
3- بـۆ پیاوەکە ئەکـرێت دکـتۆری پسپۆری زاوزێ بیبینێت بۆ دڵنیا بوونەوە لە تـــەندروستی چوک و قەزف
شــیکاری سپێرم ( Semen analysis) بـۆ زانینی ژمارەی تــۆوەکان و جـــووڵە و شێوەیان هەرچەندە لە وڵاتی خۆمان ئەم خاڵە گرنگی پێنادرێت.
4- بـۆ ئافرەتەکە دڵنیا بوونەوە لـە :
➖ سەلامەتی هـێلکەی ناو هێلکەدانی.
➖ڕێکی سوڕی مــانگانەی.
پــشکنینی هۆرمۆناتی ژنانەی بەرپرس لە هێلکە و هێلکەدان
هەرچەندە خاڵی چوارەمیش لە وڵاتی خۆمان گرنگی پێنادرێت.
5- پشــکنینی ڤــایرۆسات بۆهــەردوو ڕەگەز و نــەخۆشی گواستراوەی وەک سفلس :-
*HBSAg
*HCV
*HIV
*VDRL(سفلــس)
باشتر وایە ئافرەت ڤـاکسین وەربگرێت بۆ ئەو نەخۆشیانەی کــێشە بۆ کۆرپەلە درووســت دەکەن وەکو سورێـژەی ئەڵمـــانی و ڤـــاکسین دژی ڤایرۆسی جگــەر لــەجۆری B.
شاڵاو