بۆنی دەم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 24 أغسطس 2018

بۆنی دەم

هەموو شتێک لەسەر بۆنی نا خۆشی ناودەم 
هۆکار و چارەسەر .. چۆن بزانم توشی بۆن ناخۆشی دەم ھاتووم ؟

تاقیکردنەوەی لە رێگەی ڕەنگی زمانەوە: ئەگەر ڕەنگی زمان پەمەی کاڵ یان پیازی بریقەدار بوو ئەوا ھیچ کێشەیەکی بۆن ناخۆشی دەمت نیە .
ئەگەر رەنگی زمان سپی بوو ئەوا تۆ بە دڵنیایەوە کێشەی بۆن ناخۆشی دەمت ھەیە .

لێدانی پشتی دەست بۆ زمان: تەڕکردنی پشتی دەست بەزمان واز ھینان بۆ چەند چرکەیەک تا شوێنەکە وشک ئەبیتەوە دواتر بۆنی شوێنەکە بکە بە ئاشکرا ھەست بە بۆن ناخۆشی ئەو شوێنە دەکەیت ئەگەر کێشەی بۆن ناخۆشی دەمت ھەبێ.

ھۆکارەکانی بۆن ناخۆشی دەم 
١-ئیھمال کردنی ددانەکان و باش پاکنەکردنەوەیان
٢-پاکنەکردنەوەی زمان
٣-بەکتریا:نزیکەی ٦٠٠ جۆری بەکتریا لە ناو دەمی ھەموو کەسێکی ئاسایدا دۆزراوەتەوە .
٤-وشکی دەم: وشکی ناو دەم ھۆیەکی گرنگە بۆ مانەوەی بەکتریا لە ناو دەم و گەشەکردنی بەکتریاکە.

چۆنیتی چارەسەرکردنی بۆن ناخۆشی ناودەم :
لەبەر ئەوەی ناو دەم لیکی تیدایە لە ناو لیکیشدا ئۆکسجین ھەیە ،ئۆکسجین ھۆیەکی باشە بۆ مانەوەو گەشەکردنی بەکتریا ،لەبەر ئەم ھۆیە دەبیت 
١-رۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاوو شلە بخورێتەوە .
٢-جوینی سەوزەی نەعنا رۆژانە کە بۆن و تامێکی خۆش ئەدات بە دەم .
٣-شۆردن و پاکردنەوەی ناو دەم ڕۆژانە بە باشی .

ئەمانە ھەندێ لە چارەسەری کاتی بوون کە دەبیتە ھۆی نەھێشتنی بۆنی دەم بۆ ماوەیەک بەڵام ئەمانە نابنە بۆی لەناو بردنی بەکتریا ،لێرەدا باس لە ھەندێ خۆراکی بەسود دەکەین کە دەبنە ھۆی لەناو بردنی بەکتریاو نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم :

چای سەوز: لەبەر ئەوەی چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریاکان ئەبیتە ھۆی لەناوبردنی زۆر لەو بەکتریانەی لە ناو دەمدا دەژین و دەبنە ھۆی بۆن ناخۆشی دەم .

دارچین : دارچین ڕۆنی سروشتی تێدایە کە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی زۆربەی ئەو بەکتریایانەی کە لە ناودەم دەژین .

سەوزەو میوەھات :بە تایبەت خواردنی سێوو کەرەوز زۆر باشە بۆ پاراستنی ناو دەم لە جۆرەکانی بەکتریا،جوین و خواردنی ئەمانە وا ئەکات لیک لە ناو دەمدا زۆر بیت و ناو دەم وشک نەبێت ،ھەروەھا کاڵەک و شاتوو یارمەتیدەرە بۆ لە ناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم

#