---- ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن :
---- ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێگه له هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن :
ــــ مادده‌ی ئاسن ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه و که‌م خوێنی به هۆی که‌می ئاسنه‌وه به یه‌کێک له کێشه ته‌ندروستیه‌کانی جیهان داده‌نرێت به تایبه‌ت له مناڵان و ئافره‌تان دا ؛ بۆیه بایه‌خ دان به خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی ئاسن و زیاتر خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی یارمه‌تی باشتر هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕێگه له هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن گرنگه بۆ چاره‌کردن و خۆپاراستن له که‌می مادده‌ی ئاسن ۰
&&& ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی باشترهه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن :
۱ ـــ میوه مزره‌مه‌نیه‌کان : وه‌ک پرته‌قاڵ و لاله‌نگی و سندی هه‌روه‌ها کیوی ۰
۲ ـــ ڤیتامین ( A) ؛ به زۆری له گێزه‌ر و کاڵه‌ک و هه‌ڵوژه‌ی زه‌رد و قۆخ و هه‌نجیر و مۆز و بیبه‌ری زه‌رد و جگه‌ر هه‌یه ۰
۳ ـــ گۆشتی سوور و جگه‌ر و گورچیله : بێجگه له‌وه‌ی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی ئاسن ؛ له هه‌مان کات دا یارمه‌تی باشترهه‌ڵمژینی ئه‌و مادده‌ی ئاسنه ئه‌ده‌ن که له خواردنه ڕووه‌کیه‌کان دا هه‌یه ۰
٤ ـــ ماسی : به تایبه‌ت ماسی سه‌لموون و توونه و سه‌ردین و ماکروێڵ ۰
٥ ـــ گوێز و چه‌ره‌س وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه و بادام و فستق ۰
٦ ـــ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان : وه‌ک هه‌روه‌ها ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گه‌نمه‌شامی ۰
---- ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێگه له هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ئه‌ده‌ن :
۱ ـــ چا و قاوه : : پێویسته به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پێش دوو کاتژمێر یان پاش دوو کاتژمێر له ژه‌مه‌کانی خواردن بخورێنه‌وه .
۲ ـــ شیر و شیرمه‌نی وه‌ک ماست و په‌نیر : پێویسته به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پێش دوو کاتژمێر یان پاش دوو کاتژمێر له ژه‌مه‌کانی خواردن بخورێنه‌وه .
۳ ـــ خوی چێشت و خواردنی سوێر ۰
---- ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی ئاسن :
۱ ـــ سه‌رچاوه ئاژه‌ڵیه‌کان : گۆشتی سوور ، جگه‌ر ، سپڵ ، گورچیله ۰
۲ ـــ سه‌رچاوه ڕووکیه‌کان : وه‌ک نیسک ،نۆک ، شۆڤان ، سپێناخ ، مێوژ ، ترێی ڕه‌ش ، قه‌یسی وشکراو ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی