پشتێنی ئاگرین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 9 أغسطس 2018

پشتێنی ئاگرین

پێویستە زوو چارەسەر بکرێت!

Herpes zoster (تامیسکی دەمار یان پشتێنی ئاگرین)

نەخۆشیەکی پێستە کە لە بەهۆی ڤایرەسی (VZV)وە دەردەکەوێت، کە لایەکی نەخۆشەکە دەگرێتەوەو لەو کەسانە دەردەکەوێت کە بەرگریان کەم دەبێتەوە بەهۆی نەخۆشیەکی تر یان هەر هۆکارێکی تر، ئەم نەخۆشیە لە گەنج و بە تەمەنەکاندا بە تایبەتی سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵی، وە بە ڕێژەیەکی کەم لە منداڵاندا دەردەکەوێت.
ئەم نەخۆشیە دەگوازرێتەوە لە ڕێگای بەرکەوتن بە بلۆقی تەقێندراوی نەخۆشیەکە.

نیشانەکانی:
- سەرەتا بە ئازار دەست پێدەکات(چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی پێست).
-  دواتر سوربوونەوە، بلۆق، هەندێک جار برین و ڕەشبوونی پێستەکەشی لەگەڵدایە.
- هەندێک جار گوێیەک یان چاوێکی نەخۆشەکە دەگرێتەوە، کە کاردەکاتە سەر بیستن و بینین.
ماوەی ساڕێژبوونی شوێنی نەخۆشیەکە ٢ بۆ ٣ هەفتەیە لە گەنجدا و هەروەها ٣ بۆ ٤ هەفتەیە لە بەتەمەنەکاندا.
ڕێژەیەکی کەم لە نەخۆشەکان ئازارەکەیان بەردەوام دەبێت دوای ساڕێژبوونی برینەکەیان، ئەگەر لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا چارەسەر وەربگرن.

چارەسەر:
- دەرمانی دژە ڤایرەس:  بڕو جۆری دەرمانەکە لە لایەن پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست دیاری دەکرێت.
- دەرمانی ئازار شکێن.
- دەرمانی هەوکردن: ئەگەر برینەکە تووشی هەوکردن بوو.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.

دکتۆر/ مقداد حسن فقێ
پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر.
ناونیشان/ ڕانیە – شەقامی پزیشکان – تەنیشت مزگەوتی ناجیە خان  ٠٧٥٠٢٠٤٩٥٣٥