�هۆکارەکانی سەرگێژخواردن لە بەیانیاند
گرنگینەدان بە کاتەکانی نوستن و تێکچوونی لایەنی دەروونیی لەو هۆکارانەن کە بەیانیان لە کاتی هەستان لەخەو مرۆڤ تووشی سەرگێژخواردن وبێزاری دەکات.
ماڵپەڕی "msn" لەهەواڵێکدا ئاماژە بە پێنج هۆکار کردووە کە وادەکەن بەیانیان لەکاتی هەستان لەخەو هەست بە سەرگێژخواردن بکەیت، ئەوانیش:
١. بوونی کێشەکانی خەو، وەکو کەم خەوی یان زۆر خەوی یان خەوزڕان
٢. خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
٣. خواردنەوە کهولییەکان لە شەواندا
٤. جیڕکردنەوەی ددان لەکاتی نوستندا
٥. بەهۆی بوونی چەندین نەخۆشی، واتە کەسانی ناساغ کە زۆرکات بەیانیان لەکاتی هەستان لەخەو توشی سەرگێژخواردن دەبن.