&&& ڤوڵتارین : گرنگترین زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی ڤوڵتارین :
&&& سووده‌کانی ، کاریگه‌ره لاوه‌کیه خراپه‌کانی و زیانه‌کانی :
&&& نابێت کێ ڤوڵتارین بخوات و به‌کاری بهێنێت :
*** ڤوڵتارین یه‌کێکه له ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌کارده‌هێنرێت ڕۆژانه ، بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م ده‌رمانه گرنگترین زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی ده‌خه‌ینه ڕوو :
ـــ ناوی زانستی : دایکلۆفیناک سۆدێوم
ـــ گرووپ : سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانی ناستیڕۆده دژه هه‌وکردنه‌کانه :
*** ڤۆڵتارین به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ ئازار : وه‌ک
ـــ ئازاری ناو سک : ئازاری گورچیله و کۆئه‌ندمی میزومیزه‌ڕۆ ، سوڕی مانگانه
ـــ سه‌رئێشه ، ئازاری ددان ، ئازاری جیوب
ـــ ئازاری دوای نه‌شته‌رگه‌ری
ـــ ئازاری جومگه‌کان ، پشت ئێشه ، گرژبوونی و ڕه‌قبوونی ماسولکه‌کان ، شکاوی
۲ ـــ بۆ هه‌وکردنی جومگه‌کان وه‌ک سه‌وه‌فان ، ڕۆماتیزم ، دا الملوک
۳ ـــ دابه‌زندنی تا
***** کاریگه‌ریه لاوه‌کیه خراپه‌کانی و زیانه‌کانی :
وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌که به پێی ڕێنمایی یه‌کانی پزیشک ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانه‌کانی زۆر که‌م ده‌کاته‌وه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
۱ ــ دڵه‌کزێ ، ئازاری گه‌دده ، دروست بوونی غازات ، سک چوون ، قه‌بزی ، بریندار بوون و قورحه‌ی گه‌دده و دوانزه‌گرێ و سورێنجک ، نه‌زیفی گه‌دده و دوانزه‌گرێ
۲ ـــ گێژی ، بێ هێزی ، تێک چوونی مه‌زاج و باری ده‌روونی ، تێک چووی گوێچگه وه‌ک بیستنی ووژه ووژ
۳ ـــ زیاد بوونی کێش ، ئاوسانی ده‌ست و قاچ ، به زه‌حمه‌ت قووت چوونی پاروو
٤ ـــ ڕه‌نگه فشاری خوێن واته زه‌غت به‌رز بکاته‌وه
٥ ـــ سستی و وه ستانی گورچیله : ئه‌گه‌ر زۆری لێ به‌کاربهێنرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه کێشه‌ی گورچیله‌ی هه‌بێت و له‌شی وه‌شک بووبێته‌وه ۰
٦ ـــ سستی و وه ستانی جگه‌ر : ئه‌گه‌ر زۆری لێ به‌کاربهێنرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه کێشه‌ی جگه‌ری هه‌بێت ۰
۷ ـــ حه‌ساسیه‌ت ؛ هه‌ندێ که‌س حه‌ساسیه‌تان ئه‌بێت به ڤۆڵتارین : له نیشانه‌کانی سوور بوونه‌وه‌ی پێست ، خوران ، ئاوسانی ده‌م و چاو و زمان و به تایبه‌ت گه‌روو ، ته‌نگه نه‌فسی ، گێژی ۰
۸ ـــ خراپ بوونی ڕه‌بو
**** ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت ڤۆڵتارین به‌کار بهێنن :
۱ ـــ بوونی حه‌ساسیه‌ت به مادده‌ی ڤۆڵتارین و هاوشێوه‌کانی وه‌ک ئه‌سپرین و پڕۆڤین و ئیندوسید و ناپرۆکسین۰
۲ ـــ بوونی کێشه‌ی گه‌دده و دوانزه‌گرێ و سورێنجک وه‌ک قورحه‌ی چالاک و دڵه‌کزێ و نه‌زیفی قورحه ۰
۳ ـــ بوونی نه‌خۆشی خوێنبه‌ر بوون یان ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی خوێن مه‌یین وه‌رئه‌گرن وه‌ک هیپارین و وارڤارین ۰
٤ ـــ سستی و وه ستانی گورچیله و جگه‌ر و سستی ئاوسانی دڵ ۰
٥ ـــ خانمانی سکپڕ ؛ هه‌روه‌ها ئه‌و خانمانه‌ی به ته‌مای سکپرین ، به نیسبه‌ت خانمانی شیرده‌ره‌وه تا ئێستا زیانێکی وای نیه به‌ڵام پێویسته له ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشک به‌کار بێت ۰
٦ ــ نه‌خۆشی پۆرڤیریا ۰
*** هه‌ندێک که‌س زیاتر ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م کاریگه‌ره لاوه‌کیان نیه :
ـــ که‌سانی به ساڵاچوو و ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نان هه‌یه و کۆنتڕۆک نه‌کراوه وه‌ک شه‌کره و دڵ و جه‌ڵته و زه‌غت و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ر و ڕه‌بۆ
ـــ ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کان و مادده هۆشبه‌ره‌کان به‌کاردێنن
ـــ جگه‌ره‌کێشه‌کان
ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاو که‌م ئه‌خۆنه‌وه و له‌شیان وشک بۆته‌وه
***** ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ڕه‌نگه کارلێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ ڤوڵتارین :
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م ده‌رمانانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه پێویسته پێش به‌کارهێنانی ڤوڵتارین پرس به پزیشکی پسپۆڕ بکه‌ن :
۱ ـــ حه‌پی زه‌غت ودڵی گروپی وه‌ک کاپۆتین و لایسنۆپڕڵ و ئینلاپڕڵ ، گروپی وه‌ک ڤاڵسارتان و لۆسارتان ، گروپی وه‌ک مۆدیوریتیک و لازکس ۰
۲ ـــ حه‌پی میسۆتریکسه‌یت که بۆ شێرپه‌نجه و پاش چاندنی گورچیله و ڕۆماتیزم و سه‌ده‌فیه به‌کارێت ۰
۳ ـــ ده‌رمانی ده‌روونی وه‌ک لیسۆم
٤ ــ سپرۆدار و هاوشێوه‌کانی
٥ ـــ ستیرۆیده‌کان وه‌ک پرێندزلۆن
٦ـــ سایکلۆسپرۆین
*****هه‌ندێک ڕێنمایی زۆر گرنگ پێش خواردنی ڤوڵتارین :
ـــ پێویسته به گه‌دده‌ی به‌تاڵه‌وه نه‌خورێت و پاش خواردن بێت
ـــ پێویسته به یه‌ک په‌رداخ ئاوه‌وه یا زیاتر بخورێت
ـــ نابێت حه‌په‌که بکرۆشێت یان له ئاودا بتوێنرێته‌وه ، هه‌روه‌ها نابێت حه‌پی بخورێت له‌ت کرا بێت ۰
ـــ نابێ له‌گه‌ڵ حه‌پی دڵه‌کزێی بخورێت که ماده‌ی مه‌گنسێومی تێدا بێت ۰
ـــ بێگومان مه‌به‌ست له‌و جۆره‌ی ڤوڵتارین به شێوه‌ی تۆز هه‌یه که ده‌کرێته ناو ئاوه‌وه و ئه‌خورێته‌وه .
دکتۆره هه ڤین کمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی