چەوری خوێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 10 أغسطس 2018

چەوری خوێن

ـ چەوری خوێن چییە :

ڕۆژانە ئەو خواردنانەی کە ئێمە دەیخۆین پێویستە ڕێژەی دیاریکراو چەوری پێویستی تێدابێت بۆ سود وەرگرتن لێی بۆ لەش و دەست کەوتنی وزە بەڵام زیاد کردنی ڕێژەی چەوری لە لەشدا دەبێتە هۆی چەندین کێشە لە ئینساندا و تووشی نەخۆشی دەکات لەسەرو هەمووشیانەوە نەخۆشیەکانی دڵ....

ـ چەوری کە پێویستە لەڕێی خوێنەوە دەگاتە شانەکانی لەش و لەش سودی لێ دەبینێت ، چەندین جۆر چەوری هەیە کە ئەوانیش (
‏Cholestrol , HDL , LDL , TG هتد.. )

ـ Cholestrol : 
جۆرێکی چەورییە لە شێوەی steroid و پێویستە بۆ لەش و لەخوێندا هەیە و لە ڕێگەی خواردنی گۆشت ( 30% )  یاخود لەش درووستی دەکات ( 70% ) و کەمبوونی ڕێژەکەی باش نییە هەروەك چۆن زیادکردنی ڕێژەکەشی خراپە چەن گرنگیەکی هەیە لەوانە :

۱ـ بۆ درووستکردنی هۆرمۆنەکان.
۲ـ درووستکردنی ترشەکان کە پێویستن بۆ مژینی مادەکان لە خواردن.
۳ـ بەشێکی گرنگە لەخانە و ئەندام و شانەکانی لەش.

ـ ڕێژەی ئاسای cholestrol لە ( کەمتر لە 200 mg/dl ) و کەمبوون یان زیادبوونی دەبێتە هۆی نەخۆشی لەش بەتایبەتی زیادکردنی بۆ جەڵتەی دڵ خراپە و هەروەها نەخۆشیەکانی جگەر..
ڕێژەی cholestrol زیاد دەکات لەکاتی دووگیانی و تا شەش هەفتەش دوای منداڵ بوون..

ـ HDL و LDL  : 
دوو جۆری lipoprotein نن کە چەوری لەبەر ئەوەی توانای توانەوەی نییە لە خوێندا بۆیە بەم شێوەیە و lipoprotein دەیان گوازێتەوە بۆ ئەندامەکان لە لەشدا و ئەمەش چەن جۆرێکی هەیە بەناو بانگترینیان HDL واتە چەوری باش چونکە ئەم جۆرەی lipoprotein چەوری cholestrol تیایدا کەمە و cholestrol دەگوازێتەوە لە خوێن بۆ جگەر و وەك پاککەرەوەی خوێن دەور دەبینێت بە لابردنی  زیادەی چەوری cholestrol لە شانەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی HDL زۆر باشە ، بەڵام LDL چەوری خراپە چونکە ڕێژەی cholestrol تیایدا زۆرە و cholestrol دەگوازێتەوە لە جگەر بۆ خوێن و زیادکردنی ڕێژەی LDL دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و مێشك....

ـ ڕێژەی درووستی HDL ( زیاتر لە 40 یاخود  60 mg/dl ) ، ڕێژەی درووستی LDl ( کەمتر لە 70 mg/dl ).

ـ TG :

چەوری سیانی ( Triglyceride ) ، ئەمیش جۆرێکی تری چەورییە کە وەکو مەخزەنێکی لەش وایە بۆ وزە و چەوری ، زۆرێك لە TG لە شانەکانی لەشدا هەن و کاتێك کە بڕی کاربۆهایدرات کەم بێت لە لەش ئەم دەبێتە سەرچاوەی وزەی لەش....
کاتێك پشکنین بۆ ڕێژەی TG دەکرێت دەبێت نانت نەخواردبێت چونکە ڕێژەکەی لەکاتی خواردن دەگۆڕێت و بەرز دەبێتەوە گەر ڕێژەی TG بەرز بێت ئەوا بۆ تەندرووستی لەش خراپە و دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و جگەر و ڕێژەی TG لە لەخوێندا بۆ کەسی ئاسای دەبێت کەمتر بێت لە 150 mg/dl.

ـ زۆری ڕێژەی هەرجۆرێکی چەوری لە خوێندا چەندین نەخۆشی لێدەکەوێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە :

۱ـ نەخۆشی شەکرە.
۲ـ نەخۆشکەوتنی سایرۆیدە ڕژێنەکان.
۳ـ تێکچوونی گورچیلەکان.
٤ـ نەخۆشیەکانی دڵ.
٥ـ تێکچوونی جگەر.

ـ ئەمەی سەرەوە کۆمەڵێك زانیاری زۆر سادە بوو لەسەر چەوری خوێن و جۆرەکانی چەوری و دەوری هەر جۆرێکی چەوری و زیانەکانی چەوری خوێن گەر زۆربێت ، بەهیوای سود بینین لە بابەتەکە....