دەوالی گون یان " Varicocele" بریتییە لە ئەستووربوونی خوێنهێنەرێك یان چەند خوێنهێنەرێكی كیسی گون بەهاوشێوەی ئەو ئەستووربوونەی لووكانی خوێن كە لە قاچ و چەند شوێنێكی تری لەشدا روو دەدات.
دەوالی هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەكانی مرۆڤ و هەندێك جاریش زیان بەجۆرێتییەكەشی دەگەیەنێت، بەڵام رەنگە ببێتە هۆی بچووكبوونەوەی قەبارەی گونەكان و چوونەوەیەكیان كە دەتوانرێت دوای دەستنیشانكردنی لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بێتە چارەسەركردن.
بەپێی ئامارەكان 10%ی پیاوان هەیانە و 30%ی پیاوانی كێشەی منداڵ نەبوونیان هەیە ئەوانیش هەیانە، 90%ی حاڵەتەكان لە گونی چەپە و لە 10%ی لە هەردوولا دەبێت و بەدەگمەن لای راست دەبێت.
بەوردی كاریگەری دەوالی بۆسەر وچەخستنەوەی پیاو زانراو نییە، بەڵام وا دەزانرێ كە هۆكارەكەی كۆبوونەوەی خوێنە لە دەورەی گونەكان بەهۆی فرەوانبوونی لوولەكانی خوێن كە ناوچەكە گەرم دەكەن و مادەی واشی لێ كۆدەبێتەوە كە زیان بە گونەكان و توانای بەرهەمهێنانی سپێرم دەگەیەنن.
لە حاڵەتی دەوالی هۆكار بێت بۆ كەمبوونەوەی توانای وچەخستنەوەی پیاو نەشتەرگەری لابردنی دەوالی كێشەكە لای 70%ی پیاوان ناهێڵێت و 50%یان دوای ئەوە دەتوانن وچە بخەنەوە.
نیشانەكانی دەوالی بوونی ئازارێكی كەم یان زۆری ناوچەی گونە كە بەدانیشتن و راوەستان یان خۆماندووكردن زیاتر دەبێ، ئەو كاتەشی مرۆڤ لەسەر پشت پاڵ دەكەوێ ئازاری كەم دەبێتەوە.
دەوالی گون زیاتر لە تەمەنی مێردمنداڵی و بەگشتی لە نێوان 15-25 ساڵی روو دەدات و زۆرجاریش لە گونی چەپ دروست دەبێت، چونكە خوێنهێنەری چەپ زیاتر ئاسۆییە، بەڵام زیانەكانی بۆ گونی چەپیش دەبێت.
زیانەكانی دەوالی:
-بچووكبوونەوە و چوونەوەیەكی گون.
-كەمبوونەوە و لەدەستدانی توانای وچەخستنەوە.
چارەسەری:
چارەسەری هەموو حاڵەتەكانی دەوالی گون ناكرێت، تەنیا ئەوكاتە نەبێت كە ئازاری زۆری هەبێت، یان بچووكبوونەوە و چوونەوەیەك و شێوانی گونی تیادا روو بدات، ئەو كات بە نەشتەرگەری فرەوانبوونەكە ناهێڵدرێت و هاتووچۆی خوێن ئاسایی دەكرێتەوە.
وەرگیراوە
